بەوێنە.. ناسڵیهان یادی لەدایکبوونی هاوسەرەکەی دەکاتەوە

خانمە ئەستێرەی شۆخوشەنگی تورکیا ناسڵیهان ئەتاگول، بەشێوەی سوپرایز ئاهەنگی لەدایکبوونی بۆ هاوسەرەکەی دەکاتەوە.

بەبۆنەی یادی 37 ساڵەی لەدایکبوونی کادیر دۆغلووە، لە کاتی وێنەگرتنی دراما نوێیەکەی ناسڵیهان بەشێوەی سوپرایز دەچێت بۆ لای، ئاهەنگێکی بچکۆلەی رۆمانسی بۆ سازدەکات.

ناسڵیهان لەدایکبووی ساڵی 1992 ناسراوە بەوەی شێوەی لە تورک ناچێت، دایکی ڕوسیە و باوکی شەرکەسیە و لەتەمەنی شەش ساڵیەوە دەستی بەکاری نواندن کردووە،  پاش ماوەیەکی زۆر لە خۆشەویستی لەساڵی 2016 هاوسەرگیری لەگەڵ کادیر دۆغلو دەکات.

Back to top button