ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێ هه‌رچۆنێك بێت هه‌ڵبژاردنی ئیسته‌نبوڵ دووباره بكاته‌وه
وا دیاره سه‌رۆكی توركیا و حزبه‌كه‌ی نایانه‌وێ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن له شاری ئیستەنبوڵ به هیچ جۆرێك قبووڵ بكه‌ن، چونكه بۆ یه‌كه‌م جاره دوای چاره‌كه سه‌ده‌یه‌ك له‌و شاره شكستیان هێنا، وێڕای ئه‌وه‌ی سێ هه‌فته به‌سه‌ر ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان تێپه‌ڕیوه.
جارێكی تر پارتی داد و گه‌شه‌پێدان، پارته‌كه‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا، ڕوویان له لیژنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان كرد بۆ ئه‌وه‌ی پێداچوونه‌وه به هه‌ڵبژاردنی ئیستەنبوڵ بكات كه گه‌وره‌ترین شاری توركیایه و بناغه و پشتی ئه‌و حزبه‌یه و له‌ڕێی هێنانه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی جیاواز، ده‌یانه‌وێ هه‌ڵبژاردن له‌و شاره دووباره بكرێته‌وه، یان هیچ نه‌بێ جارێكی تر ده‌نگه‌كان هه‌ژمار بكرێنه‌وه.
بیانووی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان ئه‌وه‌یه، هه‌زاران كه‌س له ئیستەنبوڵ ده‌نگیان داوه، به‌بێ ئه‌وه‌ی له ڕووی یاساییه‌وه بیان گرێته‌وه. عه‌لی ئیحسان یاوۆز نوێنه‌ری پارته‌كه له‌و شاره ده‌ڵێ 14 هه‌زار و 712 ده‌نگیان داوه، به‌و مه‌رجه‌ی به‌پێی بڕیاری یاسا نه‌ده‌بوو ده‌نگ بده‌ن چونكه له كاره‌كانیان دوور خراونه‌ته‌وه. ئه‌و پارته یاسایه‌كی دروست كردووه، هه‌ركه‌سێكیان به تۆمه‌تی لایەنگری فه‌تحوڵا گوله‌ن له كار ده‌ركردبێ، نابێ به‌شداریی ده‌نگدانیش بكات.
ئه‌ردۆغان له گوتارێكدا ده‌ڵێ، له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی شاری ئیستەنبوڵ بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان، هه‌موو شتێك ده‌كه‌ین و بێده‌نگ نابین تا ئه‌نجوومه‌نی باڵای هه‌ڵبژرادنه‌كان بڕیارێكی له‌سه‌ر ده‌ده‌ن.
به‌پێی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان و زنجیره‌یه‌ك كرداری هه‌ژماركردنی ده‌نگه‌كان، پارتی كۆماری كه گه‌وره‌ترین پارتی ئۆپۆزیسیۆنه له توركیا و پێشتر ماوه‌ی ده‌یان ساڵ پارتی ده‌سه‌ڵات بووه، توانیویه‌تی له شاری ئیستەنبوڵ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر پارتی داد و گه‌شه‌پێدان بهێنێ كه ئه‌مه یه‌كه‌م هه‌نگاوی له‌ده‌ستدانی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ردۆغانه، چونكه وه‌ك خۆی ده‌ڵێ: ئه‌وه‌ی ئیستەنبوڵ مسۆگه‌ر بكات، واته هه‌موو توركیای مسۆگه‌ر كردوو.