سەرۆکی زانکۆی سۆران وەڵامی کەناڵی حزبەکەی شاسوار عەبدولواحید دەداتەوە و هۆشداریی دەدات.

د. موسڵیح مستەفا، سەرۆکی زانکۆی سۆران لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) رایگەیاندووە، ”سه‌ركه‌وتنه‌ گه‌وره‌‌كانی ئێمه‌ چ له‌سه‌ر ئاستی كه‌سی و چ له‌سه‌ر ئاستی دامه‌زراوه‌یی“ بوونەتە هۆی ئەوەی کەناڵی حزبەکەی شاسوار عەبدولواحید هێرشی بکەنە سەر.

موسڵیح مستەفا هەروەها رایگەیاندووە، ڕاستی و دروستی كاروانی ئه‌كادیمی ئێمه‌ و سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌كان به‌رده‌سته‌ و هه‌ر كه‌سێكی به‌ویژدان بیه‌وێت ده‌توانێ بیان بینێت“.

سەرۆکی زانکۆی سۆران ئاماژەی بەوەش کردووە، کە بۆ سنووردانان بۆ ناوزڕاندنی کەسایەتییە زانستییەکان و زانکۆکان، پەنا بۆ دادگا دەبات و رایگەیاندووە، ”په‌نا بۆ چه‌كی یاسا و ڕێساكان ده‌به‌ین”.

Back to top button