ئاگادارییەك لەبارەی بارینی تەرزە و بارانبارینی بەلێزمە بۆ سەرجەم ھاووڵاتییان بڵاو کرایەوە.. سبەی دووشەممە…

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 21/4/2019، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ لە ھەولێر ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت، لەکاتەکانی پاش نیوەڕۆ بۆ ھەوری تەواو دەگۆڕێت، لە شەودا باران دەبارێت، لە سلێمانی و کەرکووک ئاسمان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت، پاشان بۆ ھەوری تەواو دەگۆڕێت، لە شەویشدا باران دەبارێت، لە دھۆک ئاسمان ھەوری تەواو دەبێت، باران بەشێوەی پچڕ پچڕ دەبارێت.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی دووشەممە 22/4/2019، لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان ھەوری تەواو دەبێت، لە زۆربەی کاتەکانەدا باران دەبارێت، لە ھەندێک کاتدا تەرزە و لێزمە باران دەبێت.

Back to top button