گۆڕان چاره‌نوسی رێكه‌وتنی ده‌باشان تاوتوێ ده‌كات

خواكوڕك

دواین بڵاوكراوه‌ی راگه‌یاندنی ناوه‌ندی بڕیاری یه‌كێتی و پێشنیاركردن بۆ دروستكردنی حكومه‌تێكی نوێ، ترسی و دڵه‌راوكێی زیاتری له‌ دڵی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دروست كردووه‌ و هه‌ڵسوڕاوێكی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ش داوای پێداچوونه‌وه‌ به‌ رێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ده‌كات.

عه‌بدوڕه‌حمان موهه‌ندیس له‌ پۆستێكیدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ده‌نوسێت، “شه‌ش مانگ به‌سه‌ر واژۆكردنی ڕێكه‌وتنی ده‌باشان تێده‌په‌ڕێت، به‌ڵام له‌به‌ر كۆمه‌ڵێك هۆكار و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت و شه‌خسی جێبه‌جێ‌ نه‌كرا، ئه‌گه‌ر وا بڕوات گومانی تێدانیه‌ له‌ داهاتووش جێبه‌جێ‌ ناكرێت”.

عه‌بدوڕه‌حمان موهه‌ندیس سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر له‌باره‌ی داهاتووی رێكه‌وتنه‌كه‌ ده‌نووسێت، “ڕێكه‌وتنه‌كه‌ نه‌ گه‌ره‌نتی تێدایه‌، نه‌ به‌ لێژنه‌ و لێژنه‌كاری ناوه‌رۆكی رێكه‌وتنه‌كه‌ جێبه‌جێ‌ ده‌كرێت، ته‌نیا به‌ میكانیزمی پێكهینانی چه‌ترێكی سیاسی هاوڕه‌نگ و هاوده‌نگ، له‌نێوان بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان”.

بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دوای شكستهێنانی پرۆه‌ی مامه‌ڵه‌كردنی راسته‌وخۆی به‌غدا له‌گه‌ڵ سلێمانی و پشتگیری نه‌كردنی له‌لایه‌ن یه‌كێتی، تووشی جۆرێكی دیكه‌ له‌ گۆشه‌گیری سیاسی هاتووه‌.

Back to top button