گۆڕان گەندەڵییەکی گەورەی کۆمپانیایەک لە دەڤەری سلێمانی ئاشکرا دەکات

دوو پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان، گەندەڵییەکی گەورەی کۆمپانیایەک لە دەڤەری سلێمانی ئاشکرا دەکەن کە زیانێکی گەورەی لە داهاتی گشتیی هەرێمی کوردستان داوە.

هەریەک لە عەلی حەمەساڵح و یاسین خزر تەها، پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان، ڕۆژی ١٦ی نیسانی ٢٠١٩، سکاڵایەکیان ئاراستەی دەستەی دەستپاکیی هەرێمی کوردستان کردووە و تێیدا ئاشکرایان کردووە کە ”کۆمپانیای (گارێکس) بە شێوەی نایاسایی و پڕ لە گەندەڵی و قۆرخکاری“، گرێبەستێکی بۆ کراوە بە مەبەستی کۆکردنەوەی ڕسووماتی خۆڵ و خاشاک لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین لە دەڤەری سلێمانی.

هەردوو پەرلەمانتارەکە ڕوونیان کردووەتەوە کە بەپێی بەدواداچوونی ئەوان و ڕاپۆرتی دیوانی چاودێریی دارایی، جگە لەوەی سەرپێچیی قۆرخکاری بۆ خزمەتی کۆمپانیایەک کراوە، لە گرێبەستەکەدا چەندین ملیار دیناریش زیان بە داهاتی گشتی گەیەندراوە. بۆیە داوایان لە دەستەکە کردووە، سکاڵای یاسایی بەرامبەر بە لایەنی پەیوەندیدار لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بجووڵێنن.

بەپێی یاساکانی کارگێڕی، ئەنجامدانی هەر گرێبەستێکی کارگێڕی ڕێوشوێنی خۆی هەیە و پێویستە دامەزراوە حکوومییەکان بە گرتنەبەری ئەو رێوشوێنانە، گرێبەستی کارگێڕی

 

Back to top button