“گومان ده‌كرێت باندى مافیایی له سلێمانیدا هه‌بن”
ماوه‌یه‌كه له سنوورى پارێزگاى سلێمانى، جگه له زیادبوونى حاڵه‌ته‌كانى دزى و بازرگانیكردن و به‌كارهێنانى مادده‌ى هۆشبه‌ر ژمارەیەک بەرچاو حاڵه‌تى كوشتن و ڕفاندنى هاووڵاتییانى سڤیل تۆمار كراون، كه ترس و دڵه‌ڕاوکی و نیگەرانیی لاى دانیشتووانی شاره‌كه دروست كردووه.
گوته‌بێژى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى ڕاید هگهیهنێت، له ماوه‌ى 72 سه‌عاتدا، سێ حاڵه‌تى كوشتن تۆمار كراون، به‌ڵام حاڵه‌تى كوشتنه‌كان په‌یوه‌ندییان به كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه هه‌یه و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى به تێكچوونى ئارامیى شارى سلێمانییه‌وه نییه.
سه‌رۆكى لیژنه‌ى ناوخۆ و ئاسایش له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانىیش دەڵێ ئه‌و كه‌سانه‌ى تاوانى قورس ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ده‌ستگیریان ده‌كه‌ن، وا دەردەکەوێت سەر بە باندى مافیاى مه‌ترسیدار بن یان هەر لە باندی مافیایی دەچن، ئه‌مه‌ش ترس و دڵه‌ڕاوكێى بۆ دانیشتووانی شارى سلێمانى دروست كردووه.