نوسەرێكی ئەمریكی كتێبێكی لە بارەی خیانەتی 16ـی ئۆكتۆبەر نوسیووە, لاهورو بافێل بە جاش و پیاوی ئێران ناودەبات
دوای خیانەتی یەكێتی لە 16ـی ئۆكتبەری 2017 كەركووك رادەستی حەشدی شەعبی وسوپای پاسدارانكراد, لەو كاتەوە بە هەزاران خێزانی كورد كەركووكیان جێهێشت و پرۆسەی تەعریبكردنەوەی كەركووك دەستی پێكردەوە, دوای بێرناند هێنری نوسەری ئەمریكی بە ناوی دیفید ل. فیلیبس كتێبێكی لە بارەی خیانەتی 16ـی ئۆكتۆبەر نوسیوەو لاهور و بافێل وەك پیاوی ئێران ناودەبات.
لەو كتێبەی دیفید ل. فیلیبس باس لە جۆنیەتی ئەنجام دانی خیانەت و كەوتنی شاری كەركوك ئەكات كە لەم كتێبەدا باسی جەندین كەسایەتی كوردی كردووە كە دەستیان لەو خیانەتە ھەبووە یەكێك لەو كەسانەی باسی كردووە لاھور جەنگیە بەرپرسی دەزگای زانیاری یەكێتیە كە نوسەر بە ناوی جاش لاھور ناوی ھێناوە و بە كەسایەتیەكی نزیك لە سوپای پاسدارانی ئێران و نزیكە لە ھێزەكانی حەشدی شەعبیەوە بە یەكێك لەو كەسانە ناوی ھێناوە كە رۆڵێكی باڵای ھەبووە لە ئەنجامی دانی خیانەتی ١٦ی ئۆكتۆبەری شاری كەركوك
هەروەها لە كتێبەكە خیانەتی 16ـی ئۆكتۆبەر وەك گەورەترین تاوانی دژ بە كورد لەسەر دەستی كورد ئاماژەی بۆكراوە لە كاتێكدا كورد نزیك بووە لە سەربەخۆیی.