خامەنیی: فەرماندەی سوپای پاسدارانی گۆڕی ترسی لە كودەتا هەیە

 

دوای ئەوەی لە چەند مانگی رابردوو عەلی خامەنەییی رێبەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران, چەند فەرماندەیەكی یەكە سەربازیەكانی وڵاتەكەی و هێزەكانی ناوخۆی ئێرانی گۆڕی لە دواهەمین گۆڕانكاریدا ئەمڕۆ فەرماندەی گشتی سوپای پاسداری گۆڕی نوسەرێكیش دەنوسێت ترسی لە كودەتا هەیە.
میدیاكانی ئێران فەرمانێكی عەلی خامنەیی، رێبەری كۆماری ئیسلامی ئێرانینا بڵاوكردەوە كە تێیدا بڕیاری لە كار لادانی فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی دەركردووە, لە بەیاننامەكەدا سوپاسی جەعفەری كردووە، بەوەی كە لە 1ی سێپتەمبەری ساڵی 2007ـەوە تا ئێستا فەرماندەیی سوپای پاسدارانی ئێرانی كردووە.

ئەم هەنگاوەی رێبەری كۆماری ئیسلامی دوای تەنیا چەند رۆژێك هاتووە، كە لە 15 ئەم مانگە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا بە بڕیارێك سوپای پاسدارانی خستە لیستی رێكخراوە تیرۆریستییەكانی وڵاتەكەی، كە بۆ یەكەم جارە واشنتۆن هێزێكی فەرمی بیانی بە تیرۆریست پێناسە دەكات.
نوسەرێكی ئێانیش دەنوسێت عەلی خامەنیی ترسی لە كودەتا هەیە بۆیە دەستی كردووە بە گۆڕانكاریەكی ریشەیی لە یەكە سەربازیەكانی وڵاتەكەی بە تایبەت لە ریزەكانی سوپادا بە جۆرێك كە لە ماوەی دوو مانگ چوار فەرماندەی یەكەمی هێزە ئەمنیەكان و سوپای گۆریووە.

Back to top button