ترەمپ سەرەخۆشی لە خەلكی سریلانكا دەكات و بە هەلە دەنوسێت بەداخەوە 138 ملیۆن كەس كوژران
دوای ئەوەی ئەمڕۆ هەشت تەقینەوەی یەك لە دووای یەك لە پایتەختی سریلانكا روویدا كە لە ئاكامدا زیاتر لە 2015 كەس بوونە قوربانی, دۆناڵد ترەمپ پەیامێكی هاوخەمی بڵاوكردەوە لە پەیامەكەیدا بە هەڵە دەنوسێت 138 ملیۆن كەس كوژراون و 6000 كەسی دیكەش بریندار بوون.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە پێكەی تایبەتی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی توویتەر پرسەنامەی ئاراستەی كەسوكاری قوربانیانی ئەو تەقینەوانەكرد كە ژمارەیان 215 كەسە و 500 كەسی دیكەش برینداربوون نوسیوویەتی: “سەرەخۆشی گەرمی گەلی ئەمەریكای بۆ گەلی سریلانكا نارد بەبۆنەی ئەو هێرشەی كرایە سەر كڵێسا و هۆتێلەكانی ئەو وڵاتە كە بەو هۆیەوە (138 ملیۆن) كەس كوژراون و 600 كەسی دیكەش برینداربوون”.
ئەو كاتەی ترەمپ ئەو تویتەی بڵاوكردەوە، ژمارەی كوژراوانی تەقینەوەكان 138 كەس بوون، بەڵام دواتر بۆ 215 كەس زیادیكرد، پاش 20 خولەك لە بڵاوكردنەوەی تویتەكە، ترەمپ بەخێرایی سڕییەوەو لەبری ئەو تویتێكی دیكەی كرد.