خەلكی موسڵ باوەڕیان بە هێزە ئەمنیەكان نەماوە چەك دەكڕن بۆ پارێزگاریكردن لە خۆیان

 

لەگەڵ بنیاتنانەوەی موسڵ و گەڕانەوەی خەڵكی موسڵ بۆ شارەكەیان تا ئێستا ترس لە دەروونی خەلكی ئەو شارە ماوە بە جۆرێك كە باوەریان بە هێزە ئەمنیەكانی ئەو پارێزگایە نیە, دەیانەوێت خۆیان پارێزگاری لە خۆیان بكەن, بۆیە ئێستا شـوێـنی فـڕۆشتنی چـەك لـە موسـل خـواستێكی زۆری لە ســەرە پێشـتر دەسەڵاتدارانی موسـل موڵـەتی هەڵگرتنی چەك تەنها بـۆ چەكی ڕاو بــوو, بـەڵام دواتــر موڵەت درا بـە هەڵگرانی چەكی دەمانچـە و كڵاشینكۆف ؛
یـەكێك لـە خاوەن فرۆشگاكانی چـەك ماوەیـەكە موڵـەتی وەرگرتووە لە وزارەتی ناوەخـۆی عیـراق ئاماژەی دا كە چەكەكان زیاتــر لە ڕێگای تـوركیا و سـوریا دێـت و دروستكراوی ئەمریكی و چیـنی و كرواتیـن.

شــرۆفەكارێكی سـیاسی بەناوی (عامــر بـەگ) پـێ وایـە دۆخـی شـاری موسـل نالـەبارە و ئـەوهاش نیـە ئەوەی دەسـەڵاتداران ئــەم شـارە بەسەری دا هەڵـدەدەن و فـرۆشتنی چــەك بـە خەڵكی سڤـیل دۆخی مـوسـل خــراپتر دەكا ؛

Back to top button