وەزارەتی ناوخۆ هەڵمەتی دەستگیركردنی ئەو فرۆشیارانەی دەست پێكرد كە كاتژمێری دەستی دەفرۆشن وێنەی سەدامیان لە ناوە

 

دوای ئەوەی چەند كاتژمێرێك لە بارزارەكانی بەغدای پایتەختی عێراق بڵاو بوونەوە كە لە نێو كاتژمێرەكانی دەستیدا وێنەی سەدام حسێن دیكتاتۆری پێشووی عێراقیان تێدابووە, وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڕیاری دەستگیركردنی فرۆشیارانی ئەم جۆڕە كاتژمێرانە دەدات.
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند:” دوای ئەوەی هەواڵی بلاو بوونەوەی چەند جۆرێك كاتژمێر لە بازاڕەكانی بەغدا بڵاو بوویەوە كە وێنەی سەدام حسێن سەرۆكی پێشووی عێراقی تێدایە, هەڵمەتێكی دەستگیركردنی ئەو فرۆشیارانەمان دەستپێكرد.
هەروەها گوتیشی بە هەموو شێوەیەك فرۆۆشتنی ئەو جۆرە كاتژمێرانە قەدەغەیەو فرۆشیارانی رووبەرووی یاسا دەكەینەوە.

Back to top button