رابوون مه‌عروف: هۆكاری دامه‌زراندنی حزب له‌لایان شاسوار ئاشكرا ده‌كات
له دیمانه‌یه‌كی دا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی په‌یام، رابوون مه‌عرووف سه‌رۆكی فراكسیۆنی حزبه‌كه‌ی شاسوار عه‌بدولواحید ده‌ڵێت” ئێستا دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی به‌شێوه‌یه‌كی تره، كه زۆر مه‌ترسیداره، ئێستا كۆمپانیا حزب داده‌مه‌زرێنێت بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نده‌رات وه‌ربگرێت، فشار له‌سه‌ر حكومه‌تی بكات كه گه‌نده‌ڵی بكات، به‌نایاسایی ته‌نده‌ر بدات به كۆمپانیاكه”.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی حزبه‌كه‌ی شاسوار هه‌روه‌ها ده‌شلێـ، ئێستا كۆمپانیا حزب داده‌مه‌زرێنن، خه‌ڵك ده‌نێرنه په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك كارتی فشار له‌سه‌ر حكومه‌ته‌كه به‌كار بهێنن، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نده‌ر بده‌ن به كۆمپانیاكه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی”.
پێشتر ئه‌نجوومه‌نی حزبه‌كه‌ی شاسوار و فراكسیۆنه‌كه‌ی له به‌غدا به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاو كرده‌وه، باسیان له‌وه كرد، كه حزبی نه‌وه‌ی نوێ و بازرگانی و بنه‌ماڵه‌ی بوون به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار تێكه‌ڵاو بوونه، وه‌هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌نگاوه‌شیان به مه‌ترسیدار زانی”.