میدیاكانی عێراق: چه‌ندین نهێنی به‌رهه‌م ساڵح ئاشكرا ده‌كه‌ن
میدیاكانی عێراقی له‌باره‌ی دامه‌زراندنی ئه‌و هه‌موو راوێژكاره له‌سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، هێرشی تووند ده‌كه‌نه سه‌ر به‌رهه‌م ساڵح و چه‌ندین نهێنی له‌باره‌ی به‌رهه‌م ساڵح ئاشكرا ده‌كه‌ن و باس له‌وه ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پاڵپشتی له‌به‌رهه‌م ساڵح بكه‌ن حزبه‌كانی كوردستان راوێژكاریان بۆ داده‌مه‌زرێنرێت له سه‌رۆكایه‌تی كۆمار”.
میدیاكانی عێراقی له‌باره‌ی دامه‌زراندنی ئه‌و هه‌موو راوێژكاره له سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق، رایانگه‌یاندووه، به‌رهه‌م ساڵح له هه‌رێمی كوردستان له‌لایان پارتی دیموكراتی كوردستان و گۆڕان و چه‌ند فراكسیۆنێكی تری كوردستانی پشگیری ناكرێت، هه‌روه‌ها له‌لایان سوونهكانیشهوه، به سه‌رۆككۆماری ئێرانیهكه ناوی ده‌هێنرێت، بۆ ئه‌وه‌ی پاڵپشتی بۆخۆی دروست بكات، له‌سه‌ر بودجه‌ی سه‌رۆككۆمار چه‌ندین راوێژكاری دامه‌زراندووه، بۆ ئه‌وه‌ی حزبه‌كان له‌خۆی نزیك بكاته‌وه له‌رێگای دامه‌زراندنی چه‌ند كه‌سێكیان له‌سه‌رۆكایه‌تی كۆمار به راوێژكار”.
هه‌روه‌ها میدیاكانی عێراقی باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن له‌ئێستادا به‌رهه‌م ساڵح ژێر به‌ژێر له‌گه‌ڵ هه‌موو حزبه‌كانی جگه له پارتی و گۆڕان لهگفتووگۆدایه، بۆ ئه‌وه‌ی پاڵپشتی بكرێت له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌ویش راوێژكاریان بۆ دامه‌زرێنێت له سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، هه‌فته‌ی رابردووش له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌سه‌ر ئه‌وه رێكه‌وت و راوێژكارێكی بۆ دامه‌زراندن”.
هه‌روه‌ها میدیاكانی عێراقی چه‌ند نهێنیه‌كی تریش ئاشكرا ده‌كه‌ن، كه به‌رهه‌م ساڵح مانگانه له نه‌سریه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار بڕی 400 ملیۆن دیناری عێراقی به‌سه‌ر میدیا و نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسه‌كان دابه‌ش ده‌كات ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی ره‌خنه‌ی لێنه‌گرن و به‌رگری لێ بكه‌ن له‌ر هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و بودجه و پاره‌ی كه له سه‌رۆكایه‌تی كۆمار سه‌رف ده‌كرێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی به‌رهه‌م ساڵح كاردانه‌وه‌ی تووندی لێكهوتۆتووه”.