نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ سه‌ر قوربانیه‌ مه‌ده‌نیه‌كانی موسڵ هۆشداری ده‌دات

خاوكوڕك

ئۆپراسیۆنی ئازادکردنەوەی موسڵ رۆژی 17ی مانگی رابردوو به‌هه‌ماهه‌نگی سوپای عیراق و هێزی پێشمەرگەی کوردستان و پشتیوانیی ئاسمانی و زەمینیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش دەستی پێکرد، و نه‌ته‌وه‌یه‌كگراووه‌كانیش نیگه‌رانه‌ له‌ ژماره‌ی كوژرا و بریندارانی مه‌ده‌نی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌.

لیز گراند هەماهەنگکاری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق، به‌ رۆیتەرزی راگەیاندووه‌، کە نزیکەی ٢٠٠ هاوڵاتی مەدەنی و سەرباز، تەنها لە هەفتەی رابردوودا بەهۆی شەڕی دژ بە داعشەوە بە برینداری رەوانەی نەخۆشخانەکانی عیراق کراون. ئەمەش بەرزترین ئاستە کە لە دوای راگەیاندنی ئۆپراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ تۆمارکرابێت.

هەماهەنگکاری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق هۆشداری دەدات لەوەی کە ژمارەی قوربانیانی ئۆپراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ لەگەڵ چڕتربوونی هەڵمەتەکەدا ئاستی تواناکانی حکومەت و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی تایبەت بە هاوکاریی مرۆیی چالاک لە وڵاتەکەدا تێدەپەڕێنێت.

پێشتر وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق بڵاویكردبووه‌وه‌ كه‌ ژماره‌ی كوژراوانی مه‌ده‌نی له‌وه‌ته‌ی سوپای عێراق چووه‌ته‌ ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری موسڵ له‌ 300 كه‌س نزیك بووه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ش به‌رزترین ئاستی قوربانیدانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانه‌ له‌ وه‌ته‌ی ساڵی 2003.

Back to top button