ئایا ده‌زانی ئه‌و ئه‌پلیكه‌یشنانه‌ى ناو مۆبایله‌كه‌ت سیخۆریت به‌سه‌ره‌وه‌ ده‌كرێ كامه‌یه‌.. شۆك

چه‌ند ئه‌پلیكه‌یشنێكى بڵاو له‌ سیسته‌مى ئه‌ندرۆید، كه‌ سیخوڕى ده‌كات زانیاریى ناو مۆبایله‌كه‌ به‌ حكوومه‌تى چینی ده‌دات.

وێب سایتى (BuzzFeed) ئه‌مریكى بڵاوى كرده‌وه‌، ئه‌پلیكه‌یشنى (selfie) زیاتر له‌ 50 ملیۆن كه‌س دوانلۆدیان كردووه‌، به‌ شێوه‌یه‌كى بڵاو سیخوڕى به‌سه‌ر به‌كارهێنه‌ران كردووه‌، هه‌روه‌ها ئه‌پلیكه‌یشنى (Samsung TV Remote Control) ده‌نگى به‌كارهێنه‌ره‌كان تۆمار ده‌كات.

به‌ بێ ئاگادارى خاوه‌نى مۆبایله‌كه‌ ئه‌پلیكه‌یشنه‌كان ڕێكلام ده‌كه‌نه‌وه‌ ده‌بێته‌ هۆى دابه‌زینى بارگاوى مۆبایله‌كه‌، گۆگل ئێستا ئه‌و ئەپلیكه‌یشنانه‌ى خۆى سڕیوەتەوە، ڕایگه‌یاندووه‌ پێویسته‌ به‌كارهێنه‌ران زیاتر ئاگاداربن له‌ كاتى به‌كارهێنانى ئه‌پلیكه‌یشنه‌كان.

Back to top button