فواد حوسێن باس له‌هه‌وڵه‌كانی یه‌كێتی ده‌كات بۆ تێكدانی رێكه‌وتنی بودجه و مووچه فه‌رمانبه‌ران
له دیمانه‌یه‌كی دا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مریكا فواد حوسێن جێگری سه‌رۆكی وه‌زرانی عێراق بۆ دارایی و ئابوور و هه‌روه‌ها وه‌زیری دارایی عێراق ده‌لێـ”موچه‌ی مانگی یه‌ك و دوو بڕی(317) ملیار دینار نێردرا بۆ هه‌رێم به‌ڵام مانگی سێ له‌گه‌ڵ موچه‌كه‌دا ئه‌و بڕه‌ی كه‌می هه‌بوو له‌مانگی یه‌ك و دوو به‌پێی یاسا زیاده‌ی ئه‌و پاره‌یه نێردرا بۆ هه‌رێم وه مانگی چواریش هه‌روا، ئیتر بابه‌تی پاشه‌كه‌وت لای ئێمه له‌یاسای بودجه‌دا نیه ئێمه به‌پێی یاسای بودجه كارمان كردووه موچه‌ی مانگی4,3,2,1 به‌ته‌واوی نێردراوه بۆ كوردستان ئیتر خه‌ڵك و په‌رله‌مانتار چۆن “ته‌فسیری” ده‌كات كه‌یفی خۆیانه خۆ “قورئانیش” ته‌فسیری جیای بۆ ده‌كه‌ن هه‌ندێك خه‌ڵك، به‌ڵام دۆخی كوردستان په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌و دۆخه‌ی سێ ساڵی ڕابردوو كه بودجه نه‌نێردرا بۆ كوردستان ئێستا كه پاشه‌كه‌وتی موچه لاچووه هه‌ر دواكه‌وتنی موچه‌كه‌یه كه ئه‌وه‌ش له ئاینده‌دا چاك ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” وه‌ك وه‌زیری دارایی وه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق وه‌ك وه‌زیری به‌رگری ڕه‌زامه‌ندیمان نواند له‌سه‌ر خه‌رجكردنی (68)ملیار دیناره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، له‌م ڕۆژانه‌دا به‌سه‌ریه‌كه‌وه ڕه‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كرێت، هه‌روه‌ها باس له شێوازی هاوتاكردنی موچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق”.
د.فوئاد حسێن ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت”من یاسایه‌ك به‌ده‌ستمه‌وه‌یه كه‌یاسای بودجه‌یه و گرنگه، هه‌تا من له‌و پۆسته‌دا بم پابه‌ندی یاسا ده‌بم، ده‌سه‌ڵاتی خۆم به‌كارده‌هێنم هیچ كات ناهێڵم موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ببڕدرێت ئه‌گه‌ر منیش له‌و پۆسته‌دا نه‌مام ئه‌وا هه‌ركه‌سی تر بێت خۆ ده‌بێت ئه‌ویش پابه‌ندی یاسا بێت.”
هه‌روه‌ها وه‌زیری دارایی عێراق ده‌شلێـ”ئێستا ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غداد هه‌یه زۆرباشه، واته من ناڵێم كێشه نیه به‌ڵام كێشه‌كان به‌ڕێگای تر چاره‌سه‌ر ده‌كرێت واته هه‌میشه به گفتوگۆ چاره‌سه‌رده‌كرێت، ئه‌و كێشانه‌ی كه هه‌ن دیارن، مه‌سه‌له‌ی بودجه و موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بوو كه یه‌كێك بوو له‌كێشه گه‌وره‌كان چاره‌سه‌ر كرا له یاسای بودجه‌ی عێراقی و چه‌سپا له‌یاساكه، هه‌موو كاتێك موچه‌ی هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، وتیشی” بابه‌تی تر په‌یوه‌ندی هه‌یه به “نه‌وت”ه‌وه كه ئه‌ویش دوو به‌شه، به‌شی یه‌كه‌م، ئه‌و به‌شه‌ی كه له‌ناو یاسای بودجه‌دا هه‌یه كه بری(250)هه‌زار به‌رمیل نه‌وته، پێویسته هه‌رێمی كوردستان ڕاده‌ستی كۆمپانیای سۆمۆ-حكومه‌تی فیدراڵی عیراقی بكات،به‌شی دووه‌م په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌سیاسه‌تی نه‌وت به‌گشتی له‌كوردستان و له‌عیراق،وه ئه‌وه‌ی به‌شی یه‌كه‌م به بۆچونی من به‌م نزیكانه دانوستاندن له‌نێوان هه‌رێم و به‌غداد له‌سه‌ر ئاستی باڵا له‌و ڕوه‌وه ده‌ست پێده‌كات.”
هه‌روها له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری بڕینی مودجهش ده‌لێت”مه‌عقول” نیه ئه‌مساڵ بودجه بدرێت و ساڵێكی تر نه‌درێت، ئێمه ئێستا كه به‌شدارین له‌حكومه‌ت به‌شداری ئێمه هه‌ر پۆسته‌كه نیه به‌ڵكو له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كه كه ڕۆڵمان هه‌یه و به‌شێكین له‌بڕیار به‌بۆچونی من تا په‌یوه‌ندی هه‌رێم و به‌غداد به‌ره‌و باشی بڕوات هیچ كێشه‌یه‌ك نیه، بابه‌تی دووه‌م، دانوستاندن ده‌ست پێده‌كات.”
له‌باره‌ی ئه‌وه كه ماوه‌یه‌كی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌به‌غدا و هه‌رێمی كوردستان باس له راده‌ستكردنی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له رۆژێك ده‌كات كه ده‌بێت هه‌رێم راده‌ستی به‌غدای بكات له‌میدیاكانی عێراقی و كوردستانی فواد حوسێن ده‌لێـ” راده‌ستكردنی نه‌وت و ماده‌ی 140 وه‌ك یه‌ك وان و ده‌بێت پێكه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت، هه‌روه‌ها له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی یه‌كێتی بۆ تێكدانی رێكه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا وه‌زیری دارایی ده‌شلێـ” ئه‌وان ده‌توانن بۆ خۆیان قسه بكه‌ن و فشار بكه‌ن ئازادن به‌ڵام هیچ كاریگه‌رییه‌كی نابێت چونكه من یاسایه‌ك به‌ده‌ستمه‌وه‌یه كه‌یاسای بودجه‌ی عیراقه.”
له‌باره‌ی داكه‌وتنی مووچه هه‌ندێك جار له‌هه‌رێمی كوردستان وه‌زیری دارایی و ئابوری حكومه‌تی عیراقی گوتی” ئه‌وه بابه‌تێكی تره چونكه كه بودجه بڕا له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌رێمی كوردستان قۆناغێكی “ته‌قه‌شوف”ی ده‌ستپێكرد، له قۆناغێكی دیاریكراو زه‌حمه‌ت بوو بۆی موچه بدات وه هه‌م موچه دواده‌كه‌وت هه‌م پاشه‌كه‌وت هه‌بوو جا ئه‌وه په‌یوه‌ندی هه‌بوو به‌و دۆخه‌ی هه‌رێمی كوردستانی تێدا بوو، واته ئه‌مه تێده‌گه‌م ئه‌م بابه‌ته په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌و دۆخه‌ی چه‌ند ساڵ‌بوو هه‌رێمی كوردستانی تێدابوو.”
هه‌ر له‌باره‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی له‌سه‌ر بودجه و مووچه ههیهد.فوئاد حسێن ده‌ڵێت” ئه‌وه‌ی كه وتی به‌غداد پاره‌ی سێ مانگی ناردووه ئه‌وه من وتم و په‌رله‌مانتاره كورده‌كان دوباره‌یان كرده‌وه، وه من له‌به‌غداده‌وه قسه ده‌كه‌م وه‌ك وه‌زیری حكومه‌تی فیدراڵ، ئنجا سیاسه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم دۆخه‌كه‌ی په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌و دۆخه ئابوریه‌ی كه تێیدا بوو، وه ئێمه له سه‌ره‌تای مانگی سێ كه‌یاسای بودجه‌مان په‌سه‌ندكرد پێشتر وه‌ك ساڵی ڕابردوو پاره‌مان ناردبوو بۆ هه‌رێم به‌ڵام له‌مانگی سێ له‌گه‌ڵ جێ به‌جێ كردنی یاسای بودجه‌ی عیراقی ئه‌وه‌ی كه‌ممان ناردبوو بۆمانگی یه‌ك و دوو له‌گه‌ڵ مانگی سێ ناردمان واته مانگی سێ و چوار به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی له یاسای بودجه‌دا دیاریكراوه پاره‌مان ناردووه بۆ هه‌رێمی كوردستان وه ئه‌وه‌ی چۆن ده‌درێت له‌هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌و سیاسه‌ته” ته‌قه‌شوفه”ی هه‌بوو له‌كوردستان وه ئێستا كهنهماوه هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن چاره‌سه‌ری بكه‌ن به‌ڵام خۆ ناتوانن هه‌موی چاره‌سه‌ر بكه‌ن وه من ناتوانم به‌ناوی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه قسه‌بكه‌م به‌ڵام وه‌ك كه‌سێك كه‌خۆم له‌وێ بوم و ئاگاداربوم له‌دۆخه‌كه ناتوانن هه‌موو شت به‌یه‌كجار چاره‌سه‌ر بكه‌ن.”
هه‌روه‌ها د.فوئاد حسێن ده‌ڵێت “هه‌روه‌ك وتم موچه‌ی مانگی یه‌ك و دوو بڕی(317) ملیار دینار نێردرا بۆ هه‌رێم به‌ڵام مانگی سێ له‌گه‌ڵ موچه‌كه‌دا ئه‌و بڕه‌ی كه‌می هه‌بوو له‌مانگی یه‌ك و دوو به‌پێی یاسا زیاده‌ی ئه‌و پاره‌یه نێردرا بۆ هه‌رێم وه مانگی چواریش هه‌روا، ئیتر بابه‌تی پاشه‌كه‌وت لای ئێمه له‌یاسای بودجه‌دا نیه ئێمه به‌پێی یاسای بودجه كارمان كردووه، “ئه‌ساسی مه‌سه‌له‌كه”ئه‌وه‌یه موچه‌ی مانگی یه‌ك چووه بۆ هه‌رێم به‌ڵێ، مانگی دوو، به‌ڵێ، مانگی سێ به‌ڵێ، مانگی چوار به‌ڵێ، واته پاره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بۆ مانگه‌كانی 4,3,2,1 به‌ته‌واوی به‌پێی یاساكه نێردرا بۆ كوردستان ئیتر خه‌ڵك و په‌رله‌مانتار چۆن “ته‌فسیری”ده‌كه‌ن كه‌یفی خۆیانه، خۆ “قورئانیش” ته‌فسیری جیای بۆ ده‌كه‌ن هه‌ندێك خه‌ڵك، به‌ڵام دۆخی كوردستان په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌و دۆخه‌ی سێ ساڵی ڕابردوو ئێستا كه پاشه‌كه‌وتی موچه لاچووه هه‌ر دواكه‌وتنی موچه‌كه‌یه كه ئه‌وه‌ش له ئاینده‌دا چاك ده‌كرێت”.
هه‌روه‌ها د.فوئاد حسێن ده‌لێـ” كێشه‌یه‌ك هه‌بوو ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر كرا ئێستا من وه‌ك وه‌زیر واژۆم كردووه وه سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقیش وه‌ك وه‌زیری به‌رگری به‌وه‌كاله‌ت ڕه‌زامه‌ندی نواندووه له‌م ڕۆژانه‌دا بڕی ئه‌و 68 ملیاره هی چوار مانگ به‌سه‌ریه‌كه‌وه ڕه‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كرێت.”
له‌كۆتایشدا د.فوئاد حسێن له‌دوا به‌شی دیمانه‌كه‌ی دا وه‌ك په‌یامێك بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند” ئێستا حكومه‌ته‌كه جیاوازه، كه‌سه‌كان جیاوازن، پێویست ناكات به‌وشێوه‌یه بیربكرێته‌وه كه بودجه ده‌بڕردرێت من یاسایه‌ك به‌ده‌ستمه‌وه‌یه كه‌یاسای بودجه‌یه و گرنگه، هه‌تا من له‌و پۆسته‌دا بم پابه‌ندی یاسا ده‌بم، ده‌سه‌ڵاتی خۆم به‌كارده‌هێنم هیچ كات ناهێڵم موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ببڕدرێت ئه‌گه‌ر منیش له‌و پۆسته‌دا نه‌مام ئه‌وا هه‌ركه‌سی تر بێت خۆ ده‌بێت ئه‌ویش پابه‌ندی یاسا بێت.”