توركیا ده‌گه‌رێته‌وه هه‌ولێر و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ره‌وانه‌ی هه‌ولێر ده‌كات
سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پێشه‌سازی دیاربه‌كر(ئامه‌د) له‌باره‌ی سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ده‌لێـ” مولود چاوشئوغلو سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه”.
هه‌روه‌ها محه‌مه‌د كایا سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی دیاربهركر( ئامه‌د) ده‌شلێـ” شاندێكی ئابووری و بارزگانی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه هه‌فته‌ی داهاتووش”مەولود چاویشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی توركیا سەردانی شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان دەكات و لەگەڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان و سه‌ركردایه‌تی كۆ دەبێتەوە و تاوتوێی پەیوەندییەكانی هەولێر و ئەنقەرە، دەكات”.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا دوای ریفراندۆم یه‌كه‌م سه‌ردانی توركیایه بۆ هه‌رێمی كوردستان و هه‌ولێر، كه‌ماوه‌یه‌ك بوو په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌ردوو لا له‌باره‌ی ریفراندۆمه‌وه گرژی تێكه‌وتبوو، به‌ڵام ده‌ستپێشخه‌ری توركیا و گه‌رانه‌وه‌ی بۆ هه‌ولێر ئاماژه‌ی ئه‌وه ده‌خه‌نه روو كه توركیا ده‌یه‌وێت به په‌یوه‌ندیه‌كانی دا بچێته‌وه “چاودێرانی سیاسی واده‌لێن”.