كەشناسی وادەی كۆتایی ھاتنی شەپۆلی باران و بەفربارین ئاشكرا دەكات
به پێی پێشبینییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ڕایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ بارانی به‌لێزمه به‌رده‌وام ده‌بێ و له كاته‌كانی شه‌ودا به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێ.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 22ی نیسان، ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێ و باران له كاتی جیاجیا به بوونی هه‌وره تریشقه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێ، له كاته‌كانی شه‌ودا ڕێژه‌ی باران به‌ره‌و لاوازبوون و نه‌مان ده‌چێت.
پله‌كانی گه‌رما له نێوان حه‌وت تا 17 پله‌ی سیلیزی ده‌بن.
سبه‌ی سێشه‌ممه 23ی نیسان، له هه‌ولێر ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێت و پاشان بۆ نیمچه هه‌ور ده‌گۆڕێت، ته‌نیا له ناوچه شاخاوییه‌كان ئه‌گه‌ری نمه‌باران هه‌یه و له‌ناو پارێزگاكان نامێنێت. له سلێمانی و دهۆك باران به شێوه‌ی پچڕ پچڕ ده‌بێت. له كه‌ركووك ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت.
پله‌كانی گه‌رما له نێوان شه‌ش تا 20 پله‌ی سیلیزی ده‌بن.