ئه‌مرۆ ساڵیادی سەدو بیست و یەكەمین ساڵەی رۆژنامەی كوردیە
121 ساڵ تێپه‌ر ده‌بێت به‌سه‌ر ده‌رچوونی یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی كوردی به‌ناوی (كوردستان) كه له قاهیره‌ی پایته‌ختی مسر له‌لایان بنه‌ماڵه‌ی به‌درخانه‌كان و له‌سه‌ر ده‌ستی نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس كورد میقداد مەدحەت بەدرخان ده‌رچوو”.
ئه‌مه له‌كاتێكدابوو كه له‌مێژووی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی دا به‌رده‌وام هه‌وڵی له‌ناو بردنی و را‌گرتن و داخستی هه‌بوو، ئێستا رۆژنامه‌ی كوردی له‌بوارێكی ئازادا ده‌رده‌چیت و ئازادانه كار ده‌كات”.
یه‌كه‌م رۆژنامەی كوردستان ٣١ ژمارەی لێ دەرچوو كە ژمارە یەك تاكوو ژمارە پێنج لە قاهیرە و ژمارە شەش تاكوو ١٩ لە جنێڤ و ٢٠ تاكوو ٢٣ دووبارە لە قاهیرە و ٢٤ لە لەندەن و ٢٥ تاكوو ٢٩ لە ئەڵمانیا و ٣٠ و ٣١یش دووبارە لە جنێڤ بڵاو كراونەتەوە، هه‌روه‌ها ئەمڕۆش بەبۆنەی ئەم یادەوە چەندین چالاكی لەسەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان و بەشی راگەیاندن لەزانكۆكان و چەند شوێنێكی تر بەرێوە دەچێت.
له ساڵیادی 121 مین رۆژنامه‌گه‌ری كوردی دا ئه‌مرۆ له‌هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌یان میدیا و رادیۆ و سه‌دان رۆژنامه‌ی كاخه‌ز و ئه‌لیكترۆنی هه‌یه، به‌یاسا كاری رۆژنامه گه‌ری رێكخراوه و ئازادی ره‌ها له‌بواره جیاجیاكانی رۆژنامه‌ی كوردی دا هه‌یه ئەمە جگە لەوەی لەناوەندی ئەكادیمی و زانكۆكان بەشی راگەیاندن و میدیا بوونیان هەیە”.