پەیام و روئیای بارزانی سەرکەوت

راپۆرت:تەنیا کوردی
رۆژهەڵاتی ناوین لە ئێسادا بەندە بە روئیاو پەیامی هەریەک لە پووتن، ترامپ، ناتانیاهۆ، مێرکڵ، ماکڕۆن و بارزانی..

پەیام و روئیای بارزانی سەرکەوت..سەرکەوتنی پێشوەختە

………………………………………………………….
پەیام و روئیای بارزانی بەرگریکردن لە ناسنامەی کوردە لە رۆژهەڵاتی ناوین و قەبارەی هەڵکشانە بۆ دروستبوونی دەوڵەتێکی سەربەخۆ و جێگیرکردنی کورد لەسەر نەخشەی گۆڕانکارییەکانی داهاتوو لە ناوچەکەدا، لەگەڵ پارێزگاریکردن لە شکۆی کورد و رێنیشاندانی سەرۆکایەتی هەرێم و حکوومەتی داهاتوو بۆسەر نەخشەی ئابووری و سەربازی و سیاسی لە ناوچەکەدا، لەگەڵ سەرجەم ئەو کارتانەی کە بارزانی لە هەر پارچەیەکی کوردستان بۆ بەهێزکردنی دۆزی کورد کە دەیجوڵێنێ..لە کوردستان روئیای بارزانی سەرکەوت و کوردستانێکی بەهێز بەڕێوەیە، لە تورکیا غرووربوونی ئۆردوگان بەرامبەر بە روئیای بارزانی وای لە ئۆردوگان کرد کە شکستێکی گەورەی تووش ببێ، ئەمە کۆدێکە و ژیرەکان لێی تێدەگەن کە چی دەڵێم چونکە هەدەپە لە هەندێ حاڵەتی تایبەتدا گوێگرێکی باشی بارزانی یە. لە سووریا زۆری نەماوە لەوێش یەکەم کاریگەری بارزانی دەردەکەوێ کە تەنیا لەسەر کات وەستاوە. لە عێراقیش رۆژ بە رۆژ روئیای بارزانی زیاتر بۆ بەرزبوونەوەی کێرڤی کورد نیشانەی خۆی دەپێکێ، گۆڕانکارییەکانی داهاتوو لە عێراق زیاتر بۆ کورد دڵخۆشکەر دەبن، لەگەڵ پێکهێنانی سەرۆکایەتی هەرێم وەک کەناڵی دیپلۆماسی و سەرۆکایەتی حکوومەت وەک تەنفیزی ستراتیژیەت لە نێوخۆ و دەروەی هەرێم کورد دەچێتە قۆناغێکی دیکە کە دەرفەتی سوودوەرگرتنی لە گۆڕانکارییەکانی داهاتوو زیاتر دەبێ، هاوکات جوڵەی خێرای روئیاو پەیامی بارزانی تادێ لە پارچەکانی تری کوردستانیش رەنگدەداتەوە.

پەیام و روئیای پووتن سەرکەوت..
……………………………….
رووسیایەکی نوێی لە رۆژهەڵاتی ناویندا دەرکەوتەوە کە زیاتر ئەو هێزە هەماهەنگی لەگەڵ ئەمەریکا هەیە و زیاتر و زیاتر بۆ پاشەکشەی زەخیرەی بەریتانیا لە رۆژهەڵاتی ناوین لە جوڵەدایە و لە سووریادا زومی زۆری خستووەتە سەر میلیشیای بەریتانی، پێشووتر ١٢ هەزار میلیشیای ئێرانی لە سووریا هەبوون، ئێستا ژمارەیان دابەزیوە بۆ ٨ هەزار، هەروەها ئێرانیش کە رێگەی داوە ناتانیاهۆ لە سووریادا ئێران بێزار بکات و بەردەوام گورزی لێ بوەشێنێ، لەگەڵ ئەوەی ئەمەریکایش هێزی پاسدارانی خستە لیستی تیرۆر، دەرەنجام زەمینە خۆشکراوە بۆ ئەوەی ئێران لە سووریا وەدەرنێن و دەرکرتنی ئێرانیش لە سووریا یەکەم گورزێکی گەورەیە بەر بەریتانیا دەکەوێ.

روئیای محەمەد بن سەلمان سەرکەوت..
………………………………………….
روئیاو پەیامی محەمەد بن سەلمان، گۆڕینی نەخشەی ئابووری ناوچەکەیە بە دروستکردنی ناتۆیەکی ناوچەکە کە ئەمەریکا و ئیسرائیل و ئەڵمانیا و فەڕەنسا بەرگریی لێ دەکەن و گۆڕینی ناوی ناتۆی عەرەبی بۆ ناتۆیی ناوچەکەیش کۆدێکی تایبەتی تێدایە کە هێزی تریش لەو ناتۆیەدا دەبن نەوەک بە تەنیا عەرەب کە پێدەچێ هێزی پێشمەرگەی کوردستان یان پێشمەرگەی رۆژ لە داهاتوو لەو ناتۆیەدا وەک راوێژکاری یان بەشداری کردن تێیدا لە کاتی پێویست ئەگەرێک بێت..بەریتانیا ویستی بە دۆسیەی گوماناوی خاشقچی گورزێکی گەورە لە محەمەد بن سەلمان بوەشێنێ، بەڵام ناتانیاهۆ و ترامپ، محەمەد بن سەلمانیان رزگار کرد.
روئیای شا عەبدوڵڵا سەرکەوت..
چەندان گرێبەستی نهێنی ئوردن لەگەڵ ئیسرائیل لە سیاغەی کۆتاییدایە لە غازەوە بۆ چەندین بواری دیکە، لەگەڵ ئەوەی کە ئوردن لە داهاتوو دەبێتە پێگەی ئەڵمانیا بۆ جوڵەکردن لە رۆژهەڵاتی ناویندا و لەگەڵ ئەوەی کە ئوردن هەمیشە وەک سەنتەرێکی گرینگی ئیسرائیل و ئەمەریکایشە لە ناوچەکەدا، هێندەی تریش ئوردن دەستی دەکرێتەوە بۆ نێو قوڵایی عێراق و ناوچەکە کە لەوێ کۆمەڵێک نەخشە هەن گرینگن بۆ تێگەیشتن لە داهاتووی ناوچەکەو هەولێر و ئوردن دوو شوێنی گرینگ دەبن بۆ داهاتووی ناوچەکە کە سەنتەری گۆڕانکاری ناوچەکە لەو دوو شوێنە زیاتر تاوتوو دەکرێن.

روئیای ناتانیاهۆ سەرکەوت..
…………………………..

تەوازنی هەماهەنگی نێوان ئەمەریکا و رووسیا لە رۆژهەڵاتی ناوین و دەستکرانەوەی ئیسرائیل لە ناوچەکەدا کە وەک یاریزانێکی سەرەکی لە رۆژهەڵاتی ناوین ناتانیاهۆ دەجوڵێ و سەرکەوتنی ناتانیاهۆ گرینگە بۆ فەرەنسا و ئەڵمانیا کە زیاتر وادەکات لە رۆژهەڵاتی ناویندا ئەم دوو دەوڵەتە بەشداری زیاتریان هەبێ.
روئیای مێرکل لە دوو مانگی تر تا ساڵێکی تر بە تەواوەتی سەردەکەوێ..
چەندان بڕیاری گرینگ پێوەست بە جوڵەی ئەلمانیا لە رۆژهەڵاتی ناوین دەبینرێن و ئەڵمانیا لەژێر ئەو کۆت و بەندە دێتە دەرەوە کە پێشووتر بەهۆی پابەندبوون بە بەڵێنی ئاشتی نەیدەتوانی بەشداری جەنگ بکات، بەڵام شەڕی ئەڵمانیا لە دژی تیرۆر لە ئەفگانستان و شەڕی ئەڵمانیا هاوشانی پێشمەرگە لە دژی داعش دەرگای بۆ ئەڵمانیا کردەوە کە هەر بە شێوەی هاوکاری نا بەڵکوو بەشێوەیەکی سەربازیش بێتە ژوورەوە و یەکەم وێستگەی ئەڵمانیا بۆ رۆژهەڵاتی ناوین ئوردنە و دووەمیان هەولێرە. مەبەستیش لە جوڵەی ئەڵمانیا و هاوکات فەڕەنسایش بۆ قۆڵبەستکردنی سیاسەتی بەریتانیایە لە رۆژهەڵاتی ناوین و ئەورووپا.

روئیای ماکڕۆن ماوە کە کار بۆ سەرکەوتنی دەکرێ..
………………………………………………….
بەریتانیا بە تەواوی زەخیرەی میلیشیایی سێرەی لە ماکڕۆن گرتووە، لەم دووساڵەدا ناتانیاهۆ و مێرکڵ و ترامپ و پووتن کار بۆ سەرکەوتنی ماکڕۆن دەکەن کە بێگومان سەرکەوتنی ماکڕۆن دەبێتە هۆکارێک بۆ ئەوەی فەڕەنسا زیاتر لە هەولێر دەرکەوێ و زیاتریش بەر بە ستراتیژیەتی بەریتانیا لە رۆژهەڵاتی ناوین دەگرێ.

ئەندازیاری نەخشە روئیاو پەیامی ترامپ..
…………………
ترامپ خۆی ئەندازیاری دانانی نەخشەی گۆڕانکاری ئابووریی رۆژهەڵاتی ناوینە و تا ئێسا توانیویەتی تەواوی بەرنامەکانی ئۆباما لە رۆژهەڵاتی ناوین پووچەڵ بکاتەوە، بۆیە لە ٢٠٢٠ کە دەچێتە هەڵبژاردن بێگومان کۆی گشتیی رووداوە نوێیەکان دەبنە دەستکەوتێک بۆ سەرکەوتنی ترامپ، ئەگەر ترامپ سەرکەوێ لە هەڵبژاردن ئەوا گۆڕانکارییەکانی داهاتوو دەستکاریکردنی نەخشەی رۆژهەڵاتی ناوین دەبێ.

Back to top button