نێچیرڤان بارزانى دڵنیایی ده‌دات كه رۆژانێکی خۆشتر چاوەڕێی هەرێمی کوردستان دەکات
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 22 ى 4 ى 2019 ، له‌مه‌راسیمی به‌خشینى خه‌ڵات به كەلیموڵڵا تەوەحودی مێژوونووسی دیاری كورد نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند ، 6 مانگ به‌سه‌ر پێكهێنانى كابینه‌ى نوێی حكومه‌ت تێپه‌ڕیووه، به‌ڵام هه‌مووان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه كابینه‌ى حكومه‌ت پێك دێت .
سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمی كوردستان ڕاشیگه‌یاند ، كێشه‌كان بەشێکن لە دیموکراسی و دەمانەوێت هەموو لایەنە كوردستانیه‌كان بەگوێرەی دەنگەکانیان پشکیان بەر بکەوێت .
نێچیرڤان بارزانى ئه‌وه‌شى خسته ڕوو كه رۆژانێکی خۆشتر چاوەڕێی هەرێمی کوردستان دەکات و بەرەو کوردستانێکی بەهێز هەنگاو دەنێین .
سه‌رۆك وه‌زیران راشیگه‌یاند: ده‌بێت پێكه‌وه كار بكه‌ین بۆ كوردستانێكى به‌هێز و ڕۆژانى خۆشتر چاوه‌ڕوانى كوردستتان ده‌كه‌ن .
نێچیرڤان بارزانى له‌باره‌ى مامۆستا ته‌وه‌حودی رایگه‌یاند، هه‌ولێر و هه‌رێمی كوردستان شانازیتان پێوه ده‌كه‌ین .
ناوبراو ده‌ست خۆشیشى له‌ئه‌كادیمیای كوردی كرد به‌به‌خشینى ڕێزلێنان به كەلیموڵڵا تەوەحودی .
نێچیرڤان بارزانى ڕاشیگه‌یاند: ئێمه گه‌وره‌ترین شانازیمان له‌مێژوودا هه‌یه كه‌به‌یه‌كگرتووی ماوینه‌ته‌وه ، كورد له‌هه‌ر كوێیه‌ك بێت یه‌ك ئامانجی هه‌یه ، كورد تازه هه‌رماوه و به‌كه‌س له‌ناو ناچێت .
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه ته‌نها ناسنامه و زمان و كلتور ئێمه له‌دونیادا ڕاگرتووه و هێشتووه‌ته‌وه .
له‌به‌شێكى دیكه‌ى وته‌كانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی 121 ساڵه‌ى ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی له‌ته‌واوی ڕۆژنامه‌نووسانى كوردستانى پیرۆز كرد .