گوته‌بێژی پارتی: بۆ ئێمه‌ گرنگه‌ چۆن پێكه‌وه‌ كوردستان به‌ڕێوه‌به‌رین

گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەحموود محەممەد، لە لێدوانێکی دا، رایگەیاند، “بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان گرنگ ئەوەیە چۆن پێکەوە کوردستان بەڕێوەبەرین”.

گوتەبێژی پارتی گوتیشی: “بۆ ئێمە گرنگە چۆن ناو ماڵی خۆمان رێکبخەینەوە و بەرەنگاری مەترسی و ھەڕەشەکان ببینەوە. بۆیە بە بەرژەوەندیمان زانی، ئەگەرچی دواشبکەوێت، بەڵام تێگەیشتنێکی ھاوبەش لە نێوان ھەموو لایەنەکان درووست ببێت، ئەو کاتە کابینەی حکومەت پێکبھێنرێت”.

 

Back to top button