ئەو تۆمەتبارەی شیری دیالاكی مندالانی لە هەولێر ساختەدەكرد, رایكردۆتە سلێمانی و لە لایەن بەر پرسێك داڵدەدراوە رادەستی یاسای ناكات

 

دوای ئەوەی كەسێك بە ساختەكردنی شیری دیالاك لە شاری هەولێر تۆمەتباركرا, كە شیری دیكەی نرخ هەرزانی دەكردە قوتووەكانی دیالاك و دەیفرۆشت, پاش ئاشكرابوونی تاوانەكەی، هەڵاتووەتە ناوچەكانی سلێمانی لە لایەن بەر پرسێك پەنا دراوە, رادەستی یاسا ناكرێت.

رائید نەجمەدین حوسێن، بەڕێوەبەری بنكەی پۆلیسی بەحركە ئاشكرای كرد كە پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كەیسەكە كردووەتەوە و ڕەوانەی بەردەم دادوەریان كردووە< دادوەر فەرمانی دەستگیركردنی بۆ كەسێك بە ناوی (ه.م.ا) دەركردووە، بەڵام ناوبراو بەهۆی ئەوەی ڕای كردووە، نەتواندراوە دەستگیر بكرێت.

هەروەها سامی نەجمەدین، بەڕێوەبەری چاودێریی تەندرووستیی هەولێر ئاشكرای كرد كە كارگەیەك بە ساختە شیری دیالاكی بەناوی نیوزلەندا خستووەتە كیسەوە و بەبێ ئەوەی هیچ مۆڵەتێكیشی هەبێت، بانگەشەی ئەوەی كردووە كە گوایە لە (ڤێتنام) خراوەتە كیسەكانەوە، كەچی لە بنەڕەتدا شیرەكە لە بەحركەی باكووری هەولێر خراوەتەوە كیسەوە.

بە پێی زانیاریەكانی خواكوڕك ئەو تۆمەتبارەی شیری منداڵانی ساختەكردووە, لە ئێستادا لە سلێمانیەو لە لایەن بەر پرسێكی ئەو شارە داڵدەدراوەو رادەستی یاسای ناكات.

Back to top button