ئەیاد جەمالەدین ئەوەی ئێستا عێراق بەرێوە دەبات قاسم سولێمانیە
خواكوڕك
ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق ئەیاد جەمالەدین سیاسیەکانی شیعە تۆمەتبار دەکات بە دزی و گەندەڵی بە شێوەیەک کە نە شیوعیەکان و نە نەتەوەیەکان و نە بەعسیەکان لە پێشتردا کارێکی وەهایان نەکردووە تەنانەت ئاماژە بەوە دەکات کە حیزبی بەعس بە درێژای دەسەڵاتی خۆی بەقەد یەک مانگی سیاسیە شیعەکان دزی و گەندەڵی نەکردووە.
لە نوسینێکیدا کەلە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوی کردوەتەوە ناوبراو ئاماژە بەوە دەکات دەڵێ بەو خودایەی کە تاک و تەنهایە سەدام و بەعس بە درێژای ۳٥ ساڵی حکومڕانیان لە عێراق ئەوەندە دزی و گەندەڵیان نەکردووە کە سیاسیە شیعەکان لە یەک مانگدا کردوویانە وە مەرجەعی ئاینی شیعەکانیش ئاگادارەو بێدەنگیشە.
لە کۆتای قسەکانیدا دەڵێ(عێراق لە ئەمڕۆدا نە سیاسەتی ناوخۆی هەیە و نە دەرەکی سەربەخۆ،عێراق ئەمڕۆ بۆتە بەشێک لە ئێران وە بڕوای وایە ئەوەی ئێستە عێراق بەڕێوە دەبات قاسم سولەیمانیە.