محەمەد حەلبوسی گەیشتە هەولێر لە لایەن سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پێشوازی لێكرا
دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، گەیشتە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان لە لایەن سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق پێشوازی لێكرا.
بە پێی زانیاریەكانی خواكوڕك سەردانەكەی خەلبوسی بۆ هەرێمی كوردستان بە مەبەستی كۆبوونەوەیە لەگەڵ ژمارەیەك بەرپرسی هەرێمی كوردستان و تاوتوێكردنی پەیوەندیەكانی نێوان هەولێر و بەغدا.
هەروەها خواكوڕك زانیویەتی حەلبوسی چەند رۆژێك لە هەرێمی كوردستان دەمێنێتەوە.