شاندێكی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكات پرسی جێبەجێكردنی ماددەی 140 و ئاسایی كردنەوەی دۆخی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی گفتوگۆدەكەن

 

دوای ئەوەی حكومەتی عێراق لە پڕۆژە بوودجەی ساڵی 2019ی عێراق بوددجەی بۆ جێبەجێكردنی ماددەی 140ی عێراق تەرخانكرد, ڕیارە هەفتەی داهاتوو شاندێكی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكات و گفتوگۆ لەبارەی ماددەی 140 و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بكەن.
بە پێێ‌ زانیاریەكانی خواكوڕك شاندە باڵاكەی هەرێمی كوردستان بڕیارە، پرسی ئاسایی كردنەوەی دۆخی كەركوك و ناوچە دابڕاوەكان و جێبەجێكردنی ماددەی 140 تاوتوێبكەن, بۆ ئەم مەبەستە دەیانەوێت لەگەڵ شاندێكی باڵای عێراق بكەونە گفتووگۆ.

جێبەجێكردنی مادەی 140 لە سێ قۆناخ پێكدێت، لەماوەی 14 ساڵی رابردووشدا تا ئێستا قۆناغی یەكەمی ماددەكەش جێبەجێ نەكراوە، بەڵام لەم خولەی پەلەمان پێی دەچێت هەوڵەكان جدیتر بن، چونكە لە بودجەی گشتی عێراق پارەی بۆ تەرخان كراوە.

Back to top button