لە وڵاتی سعودیە ئەمڕۆ سەدام حسێن گولـلە بارانكرا
دوای ئەوەی هاوڵاتیەكی پاكستانی لە نێو خاكی سعودیە بازرگانی بە ماددە هۆشبەرەكان دەكات و دەستگیردەكرێت كە بە پێی یاسای ئەو وڵاتە سزای ئەو كەسانەی بازرگانی بە ماددە هۆشبەرەكان دەكات لە سێدارەدان یان گوڵلە بارانكردە, لەو بارەیەوە وەزارەتی ناوەخۆ ڕاگەیاندكراوێكی بڵاوكردەوە دەربارەی بڕیاری كوشتن دژی قاچاخچیەك كە مادەی هۆشبەری ” هیرۆیـین ” ی پێ بوو لـە جەدە>
لە بڵاوكراوەكەی وەزارەت هاتووە هێزە ئەمنیەكانی سعودیە توانییان تاوانبار “سەدام حسێن محمد ئەنار ” بەڕەگەز پاكستانی دەستگیربكەن لەو كاتەی بازرگانی دەكرد بە مادەی هۆشبەر.
پاش لێكۆڵینەوەكان و چەسپاندنی تومەتەكە بێ ڕێگری بڕیاری دادگای باڵا دەرچوو و فەرمانی شاهانەش بـۆ جێ بەجێ كردنی درا ولە شاری جەدە ناوچەی مەككە تاوانبـار بڕیاری كوشتنی لەسەر جێ بەجێ كرا