بەبەڵگەوە حەشدی شەعبی بڕیاری خانەنشین و لە جێگادانانەوەی سەربازانی جێبەجێدەكات بە بێ گەڕانەوە بۆ حكومەت
لەگەڵ ئەوەی لەسەرتای دامەزراندنی حەشی شەعبی تەنها تا كۆتاهاتنی شەڕی داعش بوو لە عێراقدا, بەڵام لە ئێستادا وەكك بەشێك لە سوپای عێراق مامەڵەدەكات تەنانەت بڕیاری خانەنشینكردن لە نێوان خۆی جێبەجێدەكات.
بە پێی بەڵگەنامەیەك كە دەستی (خواكوڕك) كەوتووە:” دەستەی حەشدی شەعبی دەرخستەیەك ئاراستەی یەكەكانی دەكات دەربارەی ئاڵوگۆڕی خانەنشینكراوەكان بە كوڕەكانیان یاخود كەسانی نزیكیان.
لەو بەڵگەنامەیەی كە ژمارە / 5229 لە 2019 / 4 / 21 هاتووە و لەسەر ڕاسپاردەی جێگری سەرۆكی هەیئە و بـۆ پارێزگاری لە مافی موجاهیدەكان داوایان لە هەموو یەكەكان كردووە ناوی خانەنشینكراوەكان بنێرن بـۆ ئـەوەی ئاڵوگۆریان پێ بكەن بە كوڕەكانیان یان بە كەسانی نزیكیان.