وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌: قۆناغێكی نوێی پرۆژه‌كانی چاكسازی ده‌ست پێده‌كات

له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، له‌ باره‌گای بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی  بە سەرپەرشتی لیوا دلێر میران به‌ڕێوه‌به‌ری چاكسازی و بە ئامادەبوونی راوێژکارانی وڵاتانی به‌ریتانیا و ئیتاڵیا و ئەڵمانیا و نوێنەرانی هاوپەیمانان لە سەنتەری کوردستان بۆ مەشق و راهێنان ktcc))، كۆبونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ به‌ڕێوه‌چوو.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه‌ كه‌كۆبوونه‌وه‌كه‌‌ بۆ گفتوگۆكردنی زیاتر بوو له‌سه‌ر پرۆژه‌كانی چاكسازی ، به‌تایبه‌تی ئەو پرۆژانەی کە لە نێوان بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی و بەڕێوەبەرایەتیەکانی وەزارەت لە کاردان و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌و پرۆژانه‌ به‌ پێشنیازو راسپارده‌ی زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ندتر كران و بڕیاردرا له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا پرۆژه‌كان پێشكه‌ش به‌ وه‌زاره‌ت بكرێن بۆ ئه‌وه‌ی دوای په‌سه‌ند كردنیان بخرێنه‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

1

Back to top button