نێچیرڤان بارزانی و محه‌مه‌د حه‌لبووسی دۆخی سیاسی تاوتوێ ده‌كه‌ن
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/04/نێچیرڤان-بارزانی-و-محەمەد-حەلبووسی.jpg)
به‌ڕێزان نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و محه‌مه‌د ئه‌لحه‌لبووسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، دۆخی سیاسیی عێراق به‌گشتی و دوایین پێشهاته‌كانی پارێزگای مووسڵ‌یان به‌تایبه‌تی تاوتوێ كرد و جه‌ختیان له گرنگیی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان لایه‌ن و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی وڵات بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه زیانبه‌ركه‌وتووه‌كانی شه‌ڕی داعش كرده‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 23/4/2019 له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو و تیایدا خاتوو د. ڤالا فه‌رید سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسان ئاماده‌ی بوون، هه‌ردوولا دۆخی ئاواره‌كانی عێراقیان له كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستان خسته به‌ر باس و لێكۆڵینه‌وه و جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگیی هاوكاریكردنیان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراق و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌كانی خۆیان و ناوچه زیانبه‌ركه‌وتووه‌كان ئاوه‌دان بكرێنه‌وه.
په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا، به‌رده‌وامیی گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان له‌ڕێگه‌ی دیالۆگه‌وه، تاوتوێكردنی دۆخی ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكی دیكه، به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوون.