ئـەمریکا پاداشتێك بۆ ڕاگرتنی تۆڕی دارایی حزب اڵلە تەرخان دەکات

ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند 10 مەلیۆن دۆلاری تەرخان کردووە وەك پاداشت بۆ ئەو کەسانەی زانیاری لەسەر چۆنیەتی ڕاگرتنی تۆڕی دارایی حزب اڵلە ی لوبنانی پێشکەش بکات

مایکل ئیفانۆف جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ ئاسایشی دبلۆماسی گوتی پاداشتەکە ئەو زانیاریانەش دەگرتەوە کە پەیوەندە بە دەستنیشان کردنی شوێنی سێ کەسایەتی دیاری حزب اڵلە ئەوانیش ” محمد بازی .. ئەدهەم تیباجە .. عەلی شەرارە ” ئەمانە داواکراون و ناویان لە لیستی ڕەشی تیرۆردایە.

لەلایەکی دیکەوە مارشاڵ بیلیگنسلی یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا بۆ کاروباری داهاتی دارایی تیرۆر ڕایگەیاند زانیاریەکان ناوی پارە بەخشەکان و هەژمارە بانکیەکان و چەکە گومرگیەکان و بازرگانی زەوی و زاریش دەگریتەوە و لە ئێستا دا داهاتی ساڵانەی حزب اڵلە دەگاتە یەك ملیار دۆلار و لە لایەن ئێرانەوە دابین دەکرێت ؛

Back to top button