بەپشتیوانی ئەمریکا یەکینەکانی کورد لە سـوریا ڕێ لە ئێران دەگرن

هێزەکانی سوریای دیموکرات پشتیوانی زیاتر ڕەوانەی کێڵگەی نەوتی عومەر لە دەشتایەکانی دێر ئەلزور دەکەن لەوێ هاوپەیمانان بوونیان هەیە و ئامادەکاری دەکرێت بۆ ئۆپراسیۆنێكی هاوبەش دژی هێزەکانی ڕژێمی سوریا و میلیشیا ئێرانیەکان لە لێواری زێـی فورات.

مەبەست لەو ئۆپراسیۆنە ڕێ گرتنە لە هیلالی ئێرانی کە لە تەهرانەوە بۆ بەغدا و دواتر بۆ دیمەشق و بەرەو بیروت دەڕوات و وڕێ گرتنە لە دامەزراندنی بارەگا سەربازیەکانی ڕژێمی سوریا و ئێران لەو ناوچانە.

جێ ئاماژەیە کێڵگە نەوتی عومەر گەورەترین کێڵگەیە لە سوریا و لە ئەیلولی پارساڵ هێزەکانی ئەمریکا پاش وەدرنانی تیرۆرستانی داعش وەك بارەگایەکی سەربازی پڕچەكی لێ کرد و لەوێ ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی باغوز دوایین شوێنی داعش لە سوریا دەستی پێ کرد ؛

Back to top button