نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ مەكتەبی سیاسی و دەزگاكان و فڕاکسیۆنەکانی پارتیدا کۆ دەبێتەوە
خواكوڕك
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی وەزیرانی كوردستان و جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئەمرۆ لەمەكتەیی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، لەگەڵ دەزگاكان و مەكتەبی سیاسی و فراكسیۆنی پارتی كۆدەبێتەوە.
سەرچاوەیەك لە مەكتەبی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە خواكوڕكی راگەیاند، جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان وابڕیارە لەگەڵ هەریەكە لە مەكتەبی سیاسی و دەزگاكانی پارتی و فراكسیۆنی پارتی كۆببیتەوە.