ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی: تەندروستی ھێرۆ براھیم باش نیە
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ڵێ، هێرۆخان تەندروستی باش نییە و ناتوانێت بەشداریی لە کۆنگرەی چوارەمی یەکێتیدا بکات.
حامیدی حاجی غالی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ڕایگه‌یاند، “بەداخەوە هێرۆخان تەندرووستی باش نییە و ناتوانێت بەشداریی لە کۆنگرەی چوارەمی یەکێتیدا بکات” ده‌شڵێ:”ئەگەر بەربەژێریشی بکەین، خۆی ناتوانێت ھیچ پۆستێکی ناو یەکێتی بەڕێوە بەرێت” ئه‌وه‌ش له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكی ناوبراو له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی باس.
پێشتر سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره كاتێك وته‌بێژی یه‌كێتی بوو ڕایگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ته‌ندروستی باش نییه، هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ناكات.