پاش 600 شەهید بۆ مونبج یەپەگە پاشەكشەی كرد لە شارۆچكەكە

خواكوڕك
برێت ماكگۆڕك نوێنەری سەرۆك ئۆباما لە توتێكی دا لە تۆری كۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند، هێزەكانی سوریای دیموكرات پاشەكشەیان لە شارۆچكەی مونبج كرووە، رایگەیاندووە، لەئێستادا شارۆچكەكە لەلایان هێزەكانی ناوەخۆی ئەو شارۆچكەیە دەپارێزرێت.

بەگوێرەی زانیاری ناوەندی هەواڵیەكان، هێزەكانی سوریای دیموكرات، لە هێرش كردنە سەر داعش لە شارۆچكە مونبج، زیاتر لە 600 شەهیدیان داوە بۆ رزگار كردنی ئەو شارۆچكەیە، بەڵام فەرماندەیەكی هێزەكانی سوریای دیموكرات دەلێت پێویستمان بەهێزەكانی شارۆچكەی مونبج بوو، بۆ ئۆپەراسیۆنی رزگاری كردنی رەقە بۆیە پاشەكشەمان كردووە لەو شارۆچكەیە.

لەلایای خۆیەوە كاوە عەزیزی، رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنی رەقە هێشتا دەستی پێنەكردووە، مەرجیش دانراوە بۆ هێزەكانی سوپای دیموكراتی و دەلێت، هێشتا ئۆپەراسیۆنی رەقە دەستی پێنەكردووە، مەرجیش دانراوە بۆ هێزەكانی سوریای دیموكرات،مەرجەكە ئەوەیە نابێت بچنە ناو شاری رەقە، دەلێت ئەوەی سەیرە هێزەكانی سوریای دیموكرات، كوری كورد بەكوشت دەدات و بەبێ هیچ رێكەوتنێكی پێشوەختە، دەستی كردووە بەشەڕ، نمونەی پاشەكشەی مونبج شایەد حاڵی قسەكانمانە، كە هیچ دەستكەوتێكی جوگرافی و سیاسی و عەسكەری بۆ سوریا دیموكرات، یەپەگە و پەكەكە نەبوو پاش 600 شەهید، دەلێت من لەوە تێنگام بۆچی پەكەكە و یەپەگە بوونەتە سەربازی بێ سنوری و بێ دەسكەوت، ئایا بەراستی ئەمە بەكوشت دانی كوری كورد نیە؟؟

كاوە عەزیزی دەشلێت ئەوەی یەپەگە و پەكەكە لەسوریا دەیكەن تەنها پرۆژەی شەهید سازیە، كە ئەویش ئەوەیە پەكەكە باوەری تەواوی بە شەهید دانی كوری كورد هەیە بۆ ئەوەی ئەو خێزانانەی كە كورەكەیان شەهید دەبێت بە رێكخستنی خۆی ببەستێتەوە، تە نها پەكەكە ئەوە بەدەسكەت دەزانێت لەم شەڕانە مەگەر نا دەبێت لەهەموو ئەو ناوچانە بكشێتەوە و تەسلیمی هێزەكانی سەر بە سوپای سوریای ئازادی نزیك لە توركیا بكاتەوە.

Back to top button