لاشەی سەربازێکی عیراقی وونبـوو لافاوەکەی ئێران هینایەوە

 

بەڕێوەبرایەتی خۆجێیەتی شاروچکەی فەجر لە باکووری شاری زی قار ڕۆژی دووشەممە ڕایانگەیاند لاشەی سەربازێکی عیراقی وونبوو لافاوەکەی ئێران بەرەو ووڵاتی خۆی هینایەوە ؛

زوهێر کامل سەرۆکی ئەنجومەنی خۆجێیەتی شاروچکەی فەجر گوتی خەڵکی شاروچکەکە لاشەی سەربازێکی ونبووی شەڕی عیراق و ئێرانیان دۆزیەوە بەناوی ” عەبدولئەمیر حاجی جەبار جادری ” کە لە ساڵی 1982 وون بـبوو و لافاوەکەی ئەو دواییانەی ئێران بەرەوووڵاتی هینایەوە ؛

ئـەو سەربازە پێش 37 ساڵ بەر لە ئێستا لە جەنگی 8 ساڵەی عیراق – ئێران وون بـووە و لافاوەکەی ئێـران بەرەو ناوچەی مەشرەح لە شاری عیمارە هیناوە و لە ملـوانکە سەربازیەکەی ملــی توانرا ناو ونیشانی وەربگیرێت ؛

Back to top button