خواكوڕك زانیاری لەسەر باڵ باڵێنی ناو نەوەی نوێ ئاشكرا دەكات

دوای ئەوەی بە فەرمی ئاشكرا بوو نەوەی نوێ بووەتە دوو باڵ و لە دوو رۆژی رابردوو باڵە نوێكە دوو ڕاگەیەندراویان بڵاوكردەوە، خواكوڕك لە سەرچاوەیەكی ناو جوڵانەوەكە ئەوەی زانیوە كە ئەگەر بە دیموكراسی بێت، ئێستا شاسوار عەبدولواحید باڵی كەمینەیەی نەوەی نوێیە و سەرۆكایەتی لەدەست داوە.

 

بەپێی زانیاریەكانی خواكوڕك، باڵی شاسوار عەبدولواحید پێنج ئەندامی ئەنجومەنی باڵاو چوار پەرلەمانتاری كوردستانن، باڵی ناڕازی حەوت ئەندامی ئەنجومەنی باڵا‌و چوارپەرلەمانتاری كوردستان‌و تێكرای فراكسیۆنی نەوەی نوێ‌ لەبەغدا، بەمەش لە ئێستادا بەپێی پۆلینی دیموكراسی، شاسوار عەبدولواحید سەرۆكایەتی جۆلانەوەكەی لەدەست داوە.

 

لە لایەكی ترەوە شێروان شێروانی یەكێك لە دامەزرێنەرانی نەوەی نوێ روو لە شاسوار عەبدولواحید دەڵێت ” سەیری پشتی خۆت بكە کۆمەلێک گەنج بووین دەمانویست لە رێگای نەوەیێکی نوێ فەزایەکی تری سیاسی وکومەڵایەتی بخولقێنین وتەجاوزی مودێلە کونەكان بکەین، کەچی زور بە نامەردانە خەونە گلاوییەکانت تێکەڵ بە هیوا وئەندێشەی ئێمەتکرد”.

 

لەسەر ئەم باسە ترەوە خاڵس فكری، بەرپرسی پێشووی نەوەی نوێ لە سوران، بە خواكوڕكی راگەیاند: بەم پێیە بێت لە ئێستادا شاسوار عەبدولواحید شەرعیەتی نەماوە، چونكە بەشی زۆری ئەنجومەنی باڵا، دژی ناوبراون”.

Back to top button