ئەمریكا لە ئەگەری داخستنی گەرووی هورمز ھۆشداری دەداتە ئێران

 

بەرپرسێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ھۆشداری دایە ئێران لە ئەگەری داخستنی گەروی ھورمز و دەلێت «گەر تاران كارێكی لەو جۆرە بكات توشی گرفتی گەورەی دەكەین»
ئەو وتانەی بەرپرسەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دوای ئەوە ھات كە ھێزەكانی پاراستنی شۆڕشی ئێران ناسراو بە حەرەس سەوری ھەڕەشەی ئەوەی كرد گەر ئەمریكا فشارەكانی لەسەر فرۆشتنی نەوتی وڵاتەكەی سوك نەكات ئەوا كاردانەوەیان دەبێت و دەست بۆ داخستنی گەروی ھورمز دەبەن
لەبەرامبەردا ئەمریكیەكان بەتوندی وەڵامی ئەو ھەڕەشەیان دایەوەو ئەوشیان خستەڕوو پێویستە ئێران بیر لەوەھا كارێك نەكاتەوە چونكە بەو ھەڕەشانە ناتوانن واشنتۆن لە فشارەكانی سەر ئێران پاشگەز بكەنەوە

Back to top button