ناتانیاهۆ ناوی بەرزاییەكانی جۆڵان دەگۆڕێت بۆ بەرزاییەكانی ترەمپ

 

دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ولاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دانی نا بە ناساندنی بەرزاییەكانی جۆلان وەك بەشێك لە خاكی ئیسرائیل, بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لەپەیامێكی ڤیدیۆیدا ئاشكرایكرد بەنیازە بەرزاییەكانی جۆلان بكات بەناوی دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكاوە و بۆ ئەوەش پێش پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتەكەی ئەو هەنگاوە دەنێت.

بەپێی هەوالێكی تایمز ئۆف ئیسرائیل، ئەمرۆ سێشەممە بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆك وەزیرانی تازە هەڵبژێردراوەی ئیسرائیل لەپەیامێكی ڤیدیۆیدا ئاشكرایكردوە بەهۆی دانپیانانە مێژوییەكەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا بەبەرزاییەكانی جۆلان وەك بەشێك لەخاكی ئیسرائیل، بەنیازە پێشنیارێك پێشكەشی حكومەتەكەی بكات بۆ گۆڕینی ناوی بەرزاییەكانی جۆلان بەناوی دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا.

پاش گەشتێكی خێزانی بۆ بەرزاییەكانی جۆلان بەبۆنەی فیستیڤاڵی پاسۆڤەر، ناتانیاهۆ رایگەیاند ئێستا كاتی ئەوەیە پێزانینی خۆمان بۆ دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا نیشان بدەین و بۆ ئەوەش بەرزاییەكانی جۆلان دەكەین بەبەرزاییەكانی دۆناڵد جەی ترەمپ و پێش پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت ئەو هەنگاوە دەنێت.

Back to top button