لایەنەكان رێككەوتن بۆ پێكهێنانی حكومەت پارتی بە مەرجی تێپەڕاندنی یاسای چاكسازی دوو پۆست دەداتە گۆڕان و یەكێتی

 

دوای ئەوەی یەكێتی نیتشمانی كوۆدستان بەهۆی پێداگیری لەسەر پێدانی پۆستی زیاتر لە نێو حكوومەت, پێكهێنانی حكومەت تا ئێستا دواخستووە, لە ئێستادا پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان رێككەوتوون بۆ زیادركردنی جێگرێك بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێم كە بەركەوتەی یەكێتی دەبێت لە بەرامبەردا یەكێتی رازی بێت بە تێپەڕاندنی یاسایی چاكسازی لە هەرێمی كوردستان.
جەلال محەمەد ئەمین, پەرلەمانتار لە فراكسیۆنی گۆڕان رایدەگەیەنێت، لێژنەی دانوستانكاری گۆڕان گەیشتوونەتە ئەنجام و بەمزووانەش سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە.
لایی خۆشیەوە رێبوار بابكەیی: پەرلەمانتار لە فراكسیۆنی پارتی پێیوایە، فراكسیۆنەكەیان بەر لە هەموو لایەك پشتگیری لە هەر داوایەك، یان پرۆژە یاسایەك دەكات، كە بەرەو چاكسازی هەنگاو بنێت.
خواكوڕك زانیویەتی كە لە بەرامبەر زیادكردنی جێگرێك بۆ سەرۆكی هەرێم, گۆڕان داوای یاریدەدەرێكی سەرۆكی حكومەت بۆ چاكسازیان كردووە هەروەها پارتی و گۆڕان بە مەرجی تێپەڕاندنی یاسای چاكسازی ئامادەیە یەكەو پۆستێك بداتە یەكێـتی و گۆڕان.

Back to top button