ئیمارات وەزارەتێك بۆ حكومەتەكەی زیاد دەكات بە ناوی وەزارەتی “مەحاڵ نیە” بزانن ئیشی ئەو وەزارەتە چیە؟

 

دوای ئەوەی لە بیست ساڵی رابردوو وڵاتی ئیمارات پێشكەوتنێكی بەرچاوی بەدەست هێنا لەسەرجەم بوارەكانی ژیان بە جۆرێك بە ئەورووپای رۆژهەڵاتی عەرەبی ناو دەبرێت, چونكە داهاتی تاك لەو وڵاتە بەجۆرێكە لە زۆرێك لە وڵاتە ئەوورووپیەكان بەرزترە, لە دواهەمین پێشهات لە وڵاتەدا سەرۆك وەزیرانی ئیمارات ئاشكرایكرد، حكومەتەكەی وەزارەتی مەحاڵ نییەی بە ئامانجی كاركردن لەسەر پرسە گرنگ و نیشتیمانییەكان دروستكردووە.

بە پێی هەواڵێكی ماڵپەری ” أخبار الان” محەمەد زاید ئال مەكتوم، سەرۆك وەزیرانی ئیمارات ئاشكرایكردووە كە وەزارەتێك لە نێو حكومەتەكەی زیاد دەكەن بە ناوی وەزارەتی مەحاڵ نیە، ئەو وەزارەتە وەزیری نابێت و ئەندامەكانی لە وەزیرانی كابینەی حكومەتی ئیماراتی عەرەبی یەكگرتوو پێكدێن, ئەو وەزارەتە كار لەسەر بابەتە نیشتیمانیە گرنگەكان و دروستكردنی حكومەتێكی نوێ لە داهاتوودا دەكات.

هەروەها وەزارەتی مەحاڵ نیە، هەڵدەستێت بە پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان بە خەڵك، هەروەها دروستكردنی تەكنیكێكی ئەلیكترۆنی بۆ ئەو كەسانەی سەردانی فەرمانگەكان دەكەن، بەجۆرێك سەردانكەران كاتیان لە 60 رۆژەوە بۆ شەش خولەك بۆ دەگەڕێتەوە و بەهرە و تواناكانی هەر منداڵێكی ئیماراتی عەرەبی یەكگرتوو دروستدەكات.

لەو بارەیەوە محەمەد زاید ئال مەكتوم، سەرۆك وەزیرانی ئیمارات و حاكمی دوبەی لە ئەكاونتی خۆی لە تویتەر نوسیوەیەتی، “لە ئایندەدا دەبێت كار بكەین بۆ رووبەرووبونەوەی ئەو ئاستەنگانەی بۆ پەیكەری حكومەت دروستدەبن و رێگای كاركردنی مەحاڵ لە قاموسی ئێمەدا نییە.. هەرگیزیش بیری لێناكەینەوە.. و هیچ كاتێكیش بەشێك نابێت لە ئاییندەمان”.

Back to top button