راكان سەعید: یەكێتی لە ئەنجومەنی پارێزگا سڕ دەكات كە لە كەركووك تەنها شوێنە یەكێتی دەسەڵاتی تێدا مابێت

 

دوای ئەوەی بە هۆی خیانەتی یەكێـی لە 16ـی ئۆكتۆبەری 2017 كەركووك و بەشێكی گەورەی خاكی كوردستان كەوتە دەست حەشدی شەعبی و سوپای پاسداران لەو كاتەوە پارێزگارێكی شەرعی كەركووك لە كار لادراو پارێزگارێك بەسەر شارەكەدا سەپێندرا كەركووك رووبەرووی تەعریب بووەوە و بە عورفی سەربازی بەڕێوەدەبرێت, لە ئێستادا پارێزگاری كەركووك بە وەكالەت، لە هەوڵی پەكخستنی یەكجاریی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك دایە و بە حكومەتی عێراقی راگەیاندووە، ئەنجوومەنی پارێزگا توانای بڕیاردانی نییە.

مەحمەد خزر، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك رایگەیاندووە: ئێستا تەنیا ئیدارەی كەركووك كارایە و نامەی بۆ حكومەت ناردووە ئەنجوومەن سڕكراوە و ئەندامەكانی كارناكەن. وتیشی، دەبێت فراكسیۆنەكان دەنگیان یەكبخەن بۆ كاراكردنەوەی ئەنجوومەن و پێشكەشكردنی خزمەت گوزاری بەخەڵكی كەركووك.دەبێت.
تەحسین كەهیه،‌ ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك رایدەگەیەنێت “رەزامەندی ئەنجوومەن بۆ پەسەندكردنی پرۆژەكان گرنگە، هەر كەسێك لەدەرەوەی ئەمە بیربكاتەوە كاركردن لەگەڵی زەحمەت دەبێ، لەبەر ئەوەی هەر كارێك بە یاسایی نەكرێ لە ئایندەدا لێپێچینەوەی لەگەڵ دەكرێت”.
نوسەرێكیش دەنوسێت راكان سەعید لە هەوڵی وەدەرنانی یەكێتیە لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك, بۆیە لە هەوڵدایە كارەكانی ئەنجومەنی پارێزگا كە تەنها شوێنە یەكێتی دەسەڵاتی تێدا مابێت سڕبكات بۆ ئەم مەبەستە نوسراوی بۆ سێ‌ وەزارەت كردووە,هەروەها بۆ پەسەندكردنی پرۆژە و خەرجكردنی بودجه، لە كۆی 41 ئەندامی ئەنجوومەن، دەبێ 21 ئەندام رازی ببن، بەڵام راكان سەعید رەزامەندی بەغدای وەرگرتووە بە 15 واژوو بودجە خەرج بكات, بەمەش راكان سەعید پێویستی بە هیچ ئەندامێكی كورد نابێت.

Back to top button