لەسەر دزینی پارە لەمەكۆی كەلاری گۆڕان بووە شەڕ

خواكوڕك
 
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە، مەکۆی بزوتنەوەی گۆڕان لە کەلار بەهۆی کێشەی ناوخۆیان دوێنێ تەقە بەجۆری دەمانجە لەنێوان ” محمدعبدل اورەحمان بەرپرسی مەکۆ ” ڕزگار حمە نەڕوێڵی ” ڕوودەدات و بەو هۆیەوە لیژنەیەک لە گردەكە، دەگاتە مەکۆکە و بڕیاری کاتی داخستنی بارەگای مەکۆی بزوتنەوەی گۆڕان دەدرێت و پاش ۲٤ کاژمێر ئەمڕۆ لە کاتژمێری ۱۲ ـی پاش نیوەڕۆ دەگەنە ڕێکەوتن و مەکۆکە بۆ کاتی، دەکرێتەوە و دوخاڵ خراوەتە ڕوو.
 
سەرچاوەكەی خواكوڕك هەردوو خاڵەكە ئاشكرا دەكات و دەلێت یەكەم: یان دەبێت مەکۆی بزوتنەوەی گۆڕان دابخرێت. دووەم: یان دەم و چاوەکان دەبێت بگۆڕدرێن.
 
شایەنی باسە كێشەكە هەڵوچوونەکە لەسەر ئەو بڕە پارە بووە ، کە مانگانە بۆ هاوکاری خەڵک و مومتەلەکات دەنێردرێت بۆ گۆڕانخوازان ، سەرچاوەكە باس لەوەش دەكات كە ” محمدعبدل اورەحمان ” بەرپرسی مەکۆ دەست لەکاردەکێشتەوە.
15134226_1114565265330541_1453772025_n
بەرپرسی مەكۆی كەلاری گۆڕان

15087044_1114563121997422_877870990_n 15128777_1114563115330756_1921009455_n

مەكۆی كەلاری گۆڕان
مەكۆی كەلاری گۆڕان
Back to top button