بەپێی ئەنجامی ریفراندۆم لە میسر عەبدولفەتاح سیسی تا ساڵی 2030 دەتوانێت لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە
دوای ئەوەی سەرەتای هەفتە لە وڵاتی مسر ریفراندۆم لەسەر دەستوری هەمواركراو بەڕێوەچوو, دەستەی نیشتمانی هەڵبژاردنەكانی میسر ئەنجامی ڕیفراندۆمەكەی ڕایگەیاند، دەڵێت 88.83% ی دەنگدەران ڕازیبوون دەستور بە شێوەیەك هەمواربكرێت كە ڕێگە بە عەبدولفەتاح ئەلسیسی سەرۆكی وڵاتەكە بدات هەتا ساڵی 2030 لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە.
لاشین ئیبراهیم سەرۆكی دەستەكە شەوی سێشەممە ئەنجامەكەی ڕاگەیاند و گوتی بووە. ڕیفراندۆمەكە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوامبوو لە ڕۆژی شەممەوە هەتا دووشەممە، ئەمەش بە ئامانجی بەشداریكردنی ژمارەیەكی زیاتری دەنگدەران, ڕێژەی بەشداربووان 44.33%
پـشنیاری هەمواركردنی دەستورەكە لە پەرلەمانەوە دەسـتیپـێكرد كاتێك ژمارەیەكی زۆری پەرلەمانتاران داوایانكرد خولی سەرۆكایەتی وڵاتەكە لە چوار ساڵەوە بۆ شەش ساڵ زیادبكرێت. لە كۆی 596 پەرلەمانتار 531 پەرلەمانتاریان دەنگیان دا بۆ هەمواركردنی دەستورەكە بەو شێوەیەی پـێشنیاركراوە.