ئایا ده‌زانی ژنە ئەورووپییەكان لە پیاوان زۆرتر دەژین؟
دامه‌زراوه‌یه‌كی فه‌رمی توێژینەوهیهكی له‌سه‌ر جیاوازی ته‌مه‌نی پیاو و ئافره‌تانی له ئه‌ورووپا ئەنجام داوە و بۆی دەركەوتووە ته‌مه‌نی ژنان درێژتره له ته‌مه‌نی پیاوان.
دامه‌زراوه‌ی “یۆرۆستایت” كه دامه‌زراوه‌یه‌كی فه‌رمییه و تایبه‌تە به بڵاوكردنه‌وه‌ی ئامار له نێو یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، رایگه‌یاندووه كه تێكڕای جیاوازی ته‌مه‌ن له نێوان ئافره‌تان و پیاواندا بریتیه لە 64.2 ساڵ بۆ ئافره‌تان و 63.5 ساڵ بۆ پیاوان.
دامه‌زراوه‌كه پێی وایه هۆكاری جیاوازی ته‌مه‌ن له نێوان ئافره‌ت و پیاوان بەهۆی ئه‌وه دەگەڕێتەوە كه ئافره‌تان جوڵه و چالاكیان زیاتره له پیاوان، بۆیه ته‌مه‌نیان زیاتره.
ئه‌م دامه‌زراوه پێیوایه جیاوازی ته‌مه‌ن له وڵاتێكه‌وه بۆ وڵاتێكی تر لە ئه‌ورووپا جیاوازه، بۆ نمونه له سوید جیاوازی ته‌مه‌ن له نێوان ئافره‌ت و پیاواندا بریتیه 73.3 ساڵ بۆ ئافره‌تان، 73.0 بۆ پیاوان، به‌ڵام له وڵاتێكی وەك لاتفیا جیاوازیهكە بریتیه لە 54.9 بۆ پیاوان و 52.3 بۆ ژنان، به‌ڵام تێكرای جیاوازییه‌كه بریتیه 64.2 ساڵ بۆ ئافره‌تان و 63.5 ساڵ بۆ پیاوان.