نێچیرڤان بارزانی و ویلیا‌م ڕۆبۆگ دۆخی سیاسی و سه‌ربازیی ناوچه‌كه تاوتوێ ده‌كه‌ن
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نێوان به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و به‌ڕێز ویلیا‌م ڕۆبۆك جێگری نێرده‌ی تایبه‌تیی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ هاوپه‌یمانیی دژی داعش و شاندێكی یاوه‌ری، چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ندیدار به دۆخی سیاسی و ئه‌منیی ناوچه‌كه و دوا پێشهاته‌كان، تاوتوێ کران.
كۆبوونه‌وه‌كه كه ئێواره‌ی ئەمرۆ سێشەممە 23/4/2019 له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو و به‌ڕێز ستیڤ ڤاگن كونسوڵی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان و چه‌ند به‌رپرسێكی حكوومه‌تی هه‌رێمیش تیایدا به‌شدار بوون، په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان، قوربانیدانی هه‌رێمی كوردستان و پێشمه‌رگه له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش، به‌رده‌وامیی ڕاهێنانی هێزی پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكاوه، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و تۆكمه‌كردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كان به‌تایبه‌تی له بواری ئه‌منیدا بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆر و توندوتیژی، باس كران.
تاوتوێكردنی بارودۆخی گشتیی ناوچه‌كه، چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به ڕێگه‌ی دیالۆگ و گفتوگۆ، دوا هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پرۆسه‌ی سیاسیی له عێراق، دۆخی ئێستای سووریا، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه، دووپاتكردنه‌وه‌ی دۆستایه‌تیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكا و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.