سیمۆنی شەڕی پێشەنگی ئەکەین

دێگۆ سیمۆنی راھێنەری یانەی ئەتڵەتیکۆ مەدرید رایگەیاند ھەوڵ ئەدەین بۆ ئەوەی لە ریزبەندی یەکەم نزیک بینەوە یاخو ببین بە پێشەنگ و ھێشتا چانسی ئەوە ماوە.

سیمۆنی لە لێدوانێکی دا بۆ میدیاکان دەربارەی یاری یانەکەی دژ بە ڤالانسیا کە بڕیارە سبەی ئەنجام بدرێت وتی: بە ھیچ شێوازێک بیر لە ریزبەندی دووەم ناکەینەوە،  چونکە پاڵەوانێتییەکە 5 یاری و روبەڕوبوونەوەی ماوە.

ھەروەھا ئاماژەی بەوە کرد کە ئەجەنگێین بە ھەموو ھێز و توانامانەوە بۆ ئەوەی لە پێشەنگی نزیک ببینەوە تا کۆتا یاریی پاڵەوانێتییەکە لە ھەوڵدان ناوەستین و سارد نابینەوە.

ئەمڕۆ گەڕی 34ی یارییەکانی لالیگا دەست پێ ئەکات و بەرشەلۆنە خاوەنی 77 خاڵە و پێشەنگی گرتووە و ئەتڵەتیکۆ مەدرید بە 68 خاڵ دووەمی ریزبەندییەکەیە.

Back to top button