فازڵ میرانی: ئێمه‌ مه‌رجه‌عیه‌تێكمان هه‌یه‌ پێی ده‌ڵێن مه‌سعود بارزانی

سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، رایگه‌یاند: ئێمه‌ له‌ پارتی دیموكراتی كوردستان، مه‌رجه‌عیه‌تێكمان هه‌یه‌ پێی ده‌ڵێن مه‌سعود بارزانی، ئێمه‌ نه‌جیاوازیمان هه‌یه‌ له‌ ناو حزب نه‌ كێشه‌ی رێكخستنمان هه‌یه‌ شوكر بۆ خوا.

له‌ باره‌ی راگه‌یاندنی رێككه‌وتنی نێوان پارتی و یه‌كێتی گوتی: كات دیاركردن بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت راست نییه‌. ته‌نیا له‌ نێوان به‌ڵێنده‌ران و حكومه‌ته‌كان كات دیار ده‌كرێت.

فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی به‌ستنی كۆنگره‌ رایگه‌یاند: ئێمه‌ له‌ پارتی دیموكراتی كوردستان، هیچ كێشه‌یه‌كمان نییه‌، مه‌رجه‌عیه‌تێكمان هه‌یه‌ پێی ده‌ڵێن مه‌سعود بارزانی. ئه‌و به‌ نسبه‌ت ئێمه‌ كۆنگره‌یه‌، مه‌كته‌بی سیاسی و هه‌ڵبژاردنه‌، ئه‌و به‌ راوێژ له‌گه‌ڵ ئێمه‌ هه‌رچی بڕیارێك بدات، پێوه‌ی پابه‌ند ده‌بین. له‌ كۆنگره‌ش هه‌رچی بڵێت واده‌كه‌ین، ئێمه‌ نه‌جیاوازی مان هه‌یه‌ له‌ ناو حزب نه‌ كێشه‌ی رێكستنمان هه‌یه‌ شوكر بۆ خوا.

میرانی گوتیشی: نه‌ جیاوازی فیكری و نه‌ كێشه‌ی رێكخستنمان هه‌یه‌، حزبی ئێمه‌ له‌سه‌ر مه‌ركه‌زییه‌تی دیموكراتی بنیاتنراوه‌، دیموكراتییه‌كه‌ رێگه‌ له‌ مه‌ركه‌زیه‌ت ئه‌گرێ نه‌بێته‌ دیكتاتۆری، مه‌ركه‌زیه‌تیش رێگه‌ له‌ دیموكراتی ده‌گرێت نه‌بێته‌ فه‌وزا.

گوتیشی له‌ دوای شه‌ڕه‌كانی روسیا و شه‌ری ئێران عێراق توركیا ئه‌وه‌ی جێما كوردستانێكی كاوڵ جێما، خۆشبه‌تانه‌ ئێستا ئێمه‌ به‌ختمان هه‌یه‌ كوردستانێكی ئاوه‌دانمان هه‌یه‌.

له‌ باره‌ی رێكه‌وتنی پارتی و یه‌كێتی فازڵ میران گوتی: به‌ بۆچوونی من له‌م هه‌فته‌یه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ته‌واو ده‌بێت، هه‌روه‌ها دەڵێت، بەربەستی گەورە لەبەردەم پێکهێنانی حکومەتدا نەماوە و لە 90% کێشەکان چارەسەرکراون.

 

Back to top button