ئه‌مڕۆ و سبه‌ی له‌م پارێزگایه باران بارین به‌رده‌وام ده‌بێ
به پێی پێشبینییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ڕایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ و سبه‌ی هیچ ئه‌گه‌رێكی باران له‌ناو پارێزگاكانی هه‌ولێر، سلێمانی و كه‌ركووك نابێ و ته‌نیا له دهۆك بارانێكی كه‌م ده‌بێ.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 24ی نیسان، له هه‌ولێر ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و هه‌ندێك په‌ڵه هه‌ور ده‌رده‌كه‌ون. له سلێمانی ساماڵ ده‌بێت و پاشان بۆ په‌ڵه هه‌ور ده‌گۆڕێت. له كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ ده‌بێ. له دهۆك ئاسمان ساماڵ ده‌بێ و له كاته‌كانی دوای نیوه‌ڕۆ ده‌گۆڕێت بۆ نیمچه هه‌ور و دواتریش بۆ هه‌وری ته‌واو، له ناوچه شاخاوییه‌كان ئه‌گه‌ری نمه‌باران هه‌یه.
پله‌كانی گه‌رما له نێوان حه‌وت تا 23 پله‌ی سیلیزیدا ده‌بن.
سبه‌ی پێنجشه‌م 25ی نیسان، له هه‌ولێر و سلێمانی ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و هه‌ندێك په‌ڵه هه‌ور په‌یدا ده‌بن. له كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ ده‌بێ. له دهۆك ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت، پاشان ده‌گۆڕێت بۆ نیمچه هه‌ور، ئه‌گه‌ری نمه باران هه‌یه و له ناوچه شاخاوییه‌كان ئه‌گه‌ره‌كه‌ی زیاتره.
پله‌كانی گه‌رما له نێوان هه‌شت تا 24 پله‌ی سیلیزیدا ده‌بن.
بڕی بارانی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان له 24 سه‌عاتی ڕابردوو.